کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی دایكی دوو شەهیدی رێگای رزگاریی كوردستان لەمەهاباد

18:01 - 13 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: کلسوم پیرۆتی دێبوکری دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لەژیان کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٠ی پووشپەڕ كلسوم پیرۆتی دێبوكری لەشاری مەهاباد كۆچی دوایی كرد و تەرمەکەی لە خانەقای شەمسی بورهان بە خاك سپێردراوە.

9661.jpg
كلسوم پیرۆتی

خاتوو كلسوم دایکی شەهید ئەمیر شەمسەدینی و شەهید مستەفای شەمسەدینی پێشمەرگەی حیزبی دێموكرات بوو.

شەهید ئەمیر شەمسەدینی و شەهید مستەفای شەمسەدینی لە هێزی بەیانی حیزبی دێموکرات سازماندهی کرابوون.

هاوسەری كلسوم پیرۆتی دێبوكری بەناوی شێخ خالید شەمسەدینی فەرماندەی هێزی بەیان بوو کە دواتر کۆچی دوایی کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵەی خاتوو کلسوم پیرۆتی و خەڵکی ناوچەی مەهاباد دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.