کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی رێوڕەسمی ٢٢ی پووشپەڕ لەوڵاتی بریتانیا

22:22 - 24 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٦ـەمین ساڵیادی شەهید کرانی دکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوڵاتی بریتانیا، رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆڕتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی پووشپەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا، سێمینارێکی سیاسی بۆ یادی شەهید دکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی بەرێوەبرد.

سەرەتا رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان، پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیا لەلایەن سولێمان مورادیـەوە بەرپرسی گشتی کۆمیتەی حیزب لەو وڵاتە پێشکەش کرا .

لەبڕگەیەکی دیکەی سێمینارەکەدا، کورتە فیلمێک لە سەر ژیانی دکتور قاسملوو نمایش کرا.

هەروەها لە بڕگەیەکی دیکەدا، رامبود لوتفی پوور چەند وتەیەکی پێشکەش کردووە.

پاشان، هەر یەک لە هەیئەتی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و ئێران پەیامی خۆیان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ پێشکەش کردووە کە بریتی بوون لە:

ـ بزووتنەوەی گۆڕان
ـ بزووتنەوەی کرمانج لە خوراسان
ـ پارتی یەکیەتی کورد لە سووریە
ـ تەڤگەری ئارارات
ـ پارتی یەکیەتی دێموکراتی رۆژئاوای کوردستان
ـ حیزبی مەردومی بەلووچێستان
ـ حیزبی تەزاموونی دێموکراتیکی ئەهواز