• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

راگواستنی یەکێک لەدەستبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانی مەهاباد بۆ زیندانی گشتی

زایینی: ٢٧-٠٧-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٥/٠٥ - ١٣:٣٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
راگواستنی یەکێک لەدەستبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانی مەهاباد بۆ زیندانی گشتی
کوردستان میدیا: پاش تێپەڕبوونی ٨٠ رۆژ لە ناڕوونی چارەنووسی ئومید دەباخچی موکری یەکێک لە ناڕازیانی خۆپیشاندانەکەی شاری مەهاباد، بۆ زیندانی مەهاباد گوازرایەوە

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، حەفتەی رابردوو ئومید دەباخچی موکری پاش ٨٠ رۆژ دەستبەسەری بۆ زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد گوازراوەتەوە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا ئێستا تاوانی ئەو هاووڵاتییە ڕوون نەبووەتەوە.

پاش مەرگی گوماناوی فەریناز خوسرەوانی کارمەندی هوتێل "تارا"ی شاری مەهاباد، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو و دواتر هاووڵاتییانی کورد لەمەهاباد لەگەڵ هەڵسوکەوتی توندی هێزە ئەمنییەتییەکان بەرەوڕوو بوونەوە و لە ئاکامدا دەیان هاووڵاتیی دەستبەسەر کران.

ئومید دەباخچی خوێندکار و ئەندازیاری کامپیۆتێر یەکێک لە دەستبەسەر کراوەکان بوون کە پاش گرتنی چارەنووسی بە ناڕوونی مابوویەوە.

هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاویدا، هێرشیان کردبوویە سەر ماڵی ناوبراو و لەگەڵ خۆیان بردبوویان.

دەوترێت کە لەو پێوەندییەدا ١٥٠ کەسی خۆپیشاندەر دەستبەسەر کراون کە بۆ ئازادکردنی بەشێکیان داوای بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنیان لێکردوون.

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، هاووڵاتییانی مەهابادی بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە مەرگی گوماناوی فەریناز خوسرەوانی لە بەردەم هوتیل "تارا" دەستیان دایە خۆپیشاندان کە ئەم خۆپیشاندانە کەوتە بەر هێرشی هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و بە توند و تیژی کێشرا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا