کوردستان میدیا: دارستان و لێڕه‌واره‌کانی چه‌می شامیانی سه‌ربه ژاوه‌رۆی هه‌ورامان، ئاگریان تێبه‌ر دراوه و دووکه‌ڵێکی خه‌ست ئاسمانی ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ماوه‌ی چه‌ند رۆژه ئاگر له دارستانه‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامان به‌ر دراوه و به سه‌دان هێکتار له دارستان و لێڕه‌واره‌کانی چه‌می شامیان له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ سووتاون.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته ئه‌و ئاگره به چه‌شنێک به هێز بووه که بۆته هۆی ئه‌وه دووکه‌ڵێکی یه‌کجار خه‌ست، ئاسمانی ناوچه‌که داگیر بکات و هه‌ناسه کێشان بۆ هاووڵاتییانی ناوچه‌که ئه‌سته‌م بکاته‌وه.
ئاسمانی شارۆچکه‌ی بیه‌که‌ڕه که‌له سه‌ر رێگای سنه ــ مه‌ریوان و له چه‌ند کیلۆمیتریی شوێنی ئاگره‌که هه‌ڵکه‌وتووه ته‌مێکی رەش دایپۆشیوه.
به‌پێی وته‌ی هاووڵاتییانی ناوچه‌ی هه‌وارامان، رێژیمی ئیسلامیی ئێران له ئاگر دانی دارستان و لێڕه‌واره‌کانی کوردستان به‌رپرسیاره و هه‌روه‌ها گوتوویانه، رێژیمی ئێران و به‌تایبه‌ت سپای پاسداران ئه‌مساڵ به شێوه‌ى چڕوپڕتر له ساڵانی رابردوو و وه‌کوو ستراتیژییه‌ک ئاگر له دارستانه‌کان به‌ر ده‌دات.