• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوودا کۆبووە

زایینی: ٢٧-٠٩-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٧/٠٥ - ١٨:٢٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوودا کۆبووە
کوردستان میدیا: حیزبی دێموکرات لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوودا کۆبووە و لەسەر پرسی یەکگرتنەوە وتووێژیان کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٥ی رەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، ئەندامانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوودا کۆبوونەوەیان ئەنجام دا و لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر پرسی یەکگرتنەوە وتووێژیان کرد.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەشوێنی کۆبوونەوەکەدا بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا''ی راگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەئاستی دەفتەری سیاسی‌دا ئەنجام دراوە و ئەم کۆبوونەوەیە چەند کاتژمێری خەیاند.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەدرێژەدا رایگەیاند، مستەفا هیجری، سکرتیڕی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلێدوانێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ رایگەیاند: "ئەم کۆبوونەوەیە لەدرێژەی کۆبوونەوەکانی پێشوودا ئەنجام دراوە و بە مەبەستی لەیەکتر نزیک‌بوونەوە بۆ یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوو وتووێژ کراوە".

هەروەها مستەفا هیجری لەدرێژەی قسەکانیدا رایگەیاند: "لەم کۆبوونەوەیەدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاووڕێیانی پێشوو "حوسنی نییەتی" خۆیان بۆ یەکگرتنەوە نیشان داوە و لەو ئاراستەیەشدا زیاتر هەنگاو دەنێین و هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا بە روونی باسی خاڵە هاوبەش وناکۆکەکان کراوە کە لەکۆبوونەوەکانی دیکە کە لەداهاتوودا ئەنجام دەدرێت هەوڵ دەدەین یەکلایی بکرێنەوە".

ماوەی ٨ ساڵ لەمەوبەر لەوەرزی پاییزی ساڵی ١٣٨٥ی هەتاویدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی رێبەری و کادرو پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی هەندێک کێشەی نێوخۆیی حیزبی لەو حیزبە جیا بوونەوە .

لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا هەتا ئێستا چەندین کۆبوونەوە لە ئاستی جیاوازی رێبەرایەتی لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوودا ئەنجام دراوە و لە ئێستادا دەورێکی دیکە لە دانیشتن و وتووێژ بەمەبەستی یەکگرتنەوە دەستی پێکردووەتەوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک