• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

RMMK : دڵڕەقی دژی ئاشتی و دێموکراسی نابەخشوودەنییە

زایینی: ١٢-١٠-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٧/٢٠ - ١٢:٣٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
RMMK : دڵڕەقی دژی ئاشتی و دێموکراسی نابەخشوودەنییە
کوردستان میدیا : ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، بە توندی تەقینەوەکانی ئانکارای پایتەختی تورکیەی شەرمەزار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، تەقینەوەکانی شاری ئانکارای بە هەوڵێکی تیرۆریستی، دڵڕەقییەکی دڕندانە، جینایەتێکی هۆڤانە و دژی مرۆیی و نابەخشوودەنی لەقەڵەم دا.

دەقی ئەو بەیاننامەیە وەک خۆی لە خوارەوە هاتووە:

دەبیرخانەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، دانانەوەی بۆمب و تەقینەوەی ترسناکی شاری ئانکارای پایتەختی تورکیا، کە بووە هۆی گیان‏ لەدەستدانی دەیان کەس لە بەشدارانی گردبوونەوەی لایەنگرانی ئاشتی و دێموکراسی لەو وڵاتەدا، وەکوو هەوڵێکی تیرۆریستی، دڵڕەقییەکی دڕندانە، جینایەتێکی نالەبار و دژی مرۆیی و نابەخشوودەنی، بە توندترین شێوە شەرمەزار دەکات.

ئەم ڕێکخراوەیە، هەروەها هاوخەمیی خۆی بە نیسبەت گیان‏ لەدەستدانی دەیان کەس لە بەشداربووانی ڕێپێوانی کەمپەینی ئاشتی بۆ دێموکراسی کە بە پێی دوایین ئامارەکان، بە ١٠٠ کەس گەیشتووە و دەوترێت لە سەر بانگهێشتی حیزبی دێموکراتیکی گەلان و کۆنفێدراسیۆنە سینفی و کرێکارییەکان کە بۆ داواکردن لە حکوومەتی تورکیە بە مەبەستی ڕاوەستاندنی شەڕ و توندوتیژی لە کوردستانی ئەو وڵاتەدا کۆبوونەوە، لە گەڵ خەڵکی تورکیە، خەڵکی کوردستان، حیزبی دێموکراتیکی گەلان و کۆنفێدراسیۆن و ڕێکخراوە سینفییەکانی هاوتەریبی ئەو حیزبە دەردەبڕێت و هیوای سوکنایی بۆ بنەماڵە و بەجێماوان و هاوڕێیان و هاوبیرانی گیان‏ لەدەست‏داوەکان و برینداربووانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە دەخوازێت.

تاران، ١٩ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی / یازدەی ئۆکتۆبری ٢٠١٥ی زایینی
دەبیرخانەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک