• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە نەغەدە کوچی دوایی کرد

زایینی: ١٠-١١-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٨/١٩ - ١٧:٣٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە نەغەدە کوچی دوایی کرد
کوردستان میدیا:  مامۆستا مەلا"ئیسماعیل سامی" باوکی شەهیدێكی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری نەغەدە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مەلا ئیسماعیل سامی، باوکی "عومەر سامی" شەهیدی حیزبی دێموکرات، خەڵکی شاری نەغەدە لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا، ماڵاوایی لەژیان کرد.

تەرمی مەلا ئیسماعیل سامی لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە و دۆستان و ناسیاوانی، بە خاک ئه‌سپێردرا.

مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل سامی‌كه‌سایه‌تییه‌كی‌شۆڕشگێڕ‌و ئایینی‌‌ و خۆشه‌ویستی‌ناوچه‌کە بوو‌ و لە ماوەی تەمەنیدا پێشنوێژیی‌مزگه‌وتی‌ئاوایی‌"شه‌ریفه‌ددین"ی دەکرد.

شههید عومه‌ر سامی جێگرلکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که له ڕێکه‌وتی ١٩ی بەفرانباری ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی، له "سیاوان"یێ دەشتەبێڵی شنۆ شەهید کرا و هەر لەو شوێنەش بەخاک ئه‌سپێردراوه‌.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سه‌ره‌خۆشیی له بنه‌ماڵه و خزم و که‌س‌وکاری مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل سامی‌ده کات و خۆی به شەریکی خەمیان ده‌زانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک