• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ سووكایه‌تی به‌توركه‌كانی ئازه‌ربایجانی مه‌حكووم كرد

زایینی: ١١-١١-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٨/٢٠ - ١٢:١٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ سووكایه‌تی به‌توركه‌كانی ئازه‌ربایجانی مه‌حكووم كرد
كوردستان‎میدیا: كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك سووكایه‌تیی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ڕێژیمی به‌رامبه‌ر به‌توركه‌كانی ئازه‌ربایجان ئیدانه‌كرد.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌به‌م چه‌شنه‌یه‌:

ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ له‌مه‌ڕ‌سووكایه‌تییه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی ڕێژیمی ئێران به‌رامبه‌ر به‌توركه‌ئازه‌رییه‌كان

هردم ازین باغ بری میرسد / تازه­تراز تازه­تری میرسد
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ، ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و دژایه‌تیی فه‌رهه‌نگی، ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی كه‌ فه‌رهه‌نگی لۆمپێنیزم به‌سه‌ریدا زاڵه‌، به‌رامبه‌ر به‌ توركه‌كانی ئازه‌ربایجان به‌توندی مه‌حكووم ده‌كات كه‌ ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو ڕێكه‌وتی ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٤و له‌ به‌رنامه‌ی "فیتیله‌"دا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ منداڵان و مێرمنداڵان، بێ‎ڕێزی به‌ نه‌ته‌وه‌ی به‌ڕێزی توركی ئازه‌ربایجانی كرد.

دوابه‌دوای ئه‌م سووكایه‌تی پێكردنه‌ش خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان ده‌ستیان دایه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌و سه‌رانسه‌ری كه‌ وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مه‌ده‌نی ٩ ساڵ پێش ئێستایه‌ كه‌ له‌ ٢٩ شار و له‌ دژكرده‌وه‌ به‌ كاریكاتۆری پڕ له‌بێڕێزی ڕۆژنامه‌ی "ایران"، ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی خامنه‌یی ــ ئه‌حمه‌دی‎نژاد بەڕێوەچوون.

كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ كه‌ ئه‌م چه‌شنه‌ سووكایه‌تی پێكردنانه‌ تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ سیستمی ناوه‌ندگه‌رای پشت‎به‌ستوو به‌ پاوانخوازیی زمانی ــ دینی و فه‌رهه‌نگی له‌ئێراندا زاڵ بێت وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و پرسی دێموكراسی و لاچونی ناوه‌ندگه‌رایی و هاتنه‌ئارای فێدرالیزمی نه‌ته‌وه‌یی ــ جوگرافیایی نایه‌ته‌كایه‌وه‌. ڕوونه‌ كه‌ له‌ نێو ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهدا، نه‌ته‌نیا ئازادییه‌ یاساییه‌كانی پشت‎ئه‌ستور به‌ مافه‌كانی مرۆڤ نایه‌نه‌ ئاراوه‌ به‌ڵكوو یه‌كسانی مرۆڤ‎ته‌وه‌رانه‌ش وه‌دی‎ نایه‌ت كه‌ بریتییه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه‌ هه‌ڵاواردنێكی زمانی، دینی، ڕه‌گه‌زی و جینسی. كه‌ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگار بوون له‌و دۆخه‌ش بریتیه‌ له‌ هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ له‌نێوبردنی ئه‌م ڕێژیمه‌ دژه‌مرۆڤ و سه‌ده‌نێوه‌ڕاستییه‌.

نوامبری ٢٠١٥
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا