کوردستان میدیا: دایە زولەیخا عەبدووڵڵاپوور دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی شەهید خالید و موسلێح نەسیری و هەروەها حامید نەسیری ئەندامی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات، لە شاری نەغەدە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی دایە زولەیخا عەبدووڵڵاپوور لە گوندی خەلیفەلیانی سەر بە شاری نەغەدە لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و تەرمی ناوبراو هەر ئەو رۆژە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی نەغەدە و ناوچەکە خاک سپێردرا.
دایە زولەیخا هەمیشە شانازی بەوە دەکرد کە ڕۆڵەکانی لە ڕیزی تێكۆشهرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا خەبات دەکەن و زۆر جار لەگەڵ کەسانی سەر بە ڕێژیم تێكههڵدهچوو.
ناوبراو کەسێکی زۆر بێ باک و بەورە و جێگهی ڕێزی خهڵكی ناوچه بوو.
یەکەم ڕۆڵەی دایە زولەیخا شەهید خالید نەسیری لە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەممەی ١٣٦١ی هەتاوی، لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە گوندی چەقەڵ مستەفای نەغەدە شەهید بوو و دووهەم ڕۆڵەی ئەو دایکە خۆڕاگره، شەهید موسلێح لە ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانانی ١٣٦٩ی هەتاوی، لە دۆڵی زەویانی پیرانشار شەهید کرا و هەر له شوێنی شههیدبوونی ئهسپهردهی خاك كرا.
هەروها حامید نەسیری فەرماندەری لک بووه و ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی، لە شەڕێکی قورسدا بە توندی بریندار دهبێت و دواتر بۆ چارەسەری برینەکەی ڕهوانهی وڵاتی فەڕانسە دهكرێت. دواتریش، لە ساڵی ١٣٦٩ی هەتاویی، له ڕێگهی پێوهندییهكانی حیزبی دێموکرات و به هاوكاری ڕێكخراوی یوئێن دهنێردرێته وڵاتی سوئێد كه ههتا ئێستاش لهو وڵاتهدا دهژی و وەفادار بە ڕێبازی هاوڕێ و برا شەهیدەکانی ماوەتەوە.
دایە زولەیخا ئاواتی ئەوە بوو، کە کوردستان ڕزگار بێ و حامیدی کوڕی و هاوسەنگەرانی کوڕەکانی لە باوەش بگرێ، بەڵام بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا و کۆچی دوایی کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران سهرهخۆشی له بنهماڵه و کهس و کاری دایه زولەیخا و خهڵکی ناوچهی نەغەدە دهکات و خۆی به شهریكی خهم و پهژارهیان دهزانێت.