کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری ژنانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی کرێکارانی کوردستان لە قه‌ندیل

16:18 - 9 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: ژنانی حیزبی دێموکرات و پارتی کرێکارانی کوردستان لە سنوورەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، ژنانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ژنانی پارتی کرێکارانی کوردستان (P.K.K) چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا.

لەو دیدارەدا دوو لایەن لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچە و ڕۆلی ژنی کورد لەم قۆناغەدا گفتوگۆیان کرد.

هەروەها لە درێژەی ئەو دیدارەدا، دۆخی ژنانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان باسی لێوە کرا و لەسەر چالاکبوونی ژنانی کورد لە گۆڕەپانی خەبات‌دا جەخت کرایەوە.

هەیئەتی ژنانی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستی \'\'فاتمە عوسمانی\'\' سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن هەیئەتێکی ژنانی پارتی کرێکارانی کوردستان بەسەرپەرستی هەواڵ زەینەب پێشوازییان لێ‏کرا.

لە کۆتاییدا دوو لایەن لەسەر پێوەندییەکانیان لە داهاتوودا جەختیان کردووە.

12725.jpg