• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠١ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

دەورەی ٢١٧ی سەرەتایی پێشمەرگە لە سنووەرکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی پێهات

زایینی: ٢٣-١٢-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/١٠/٠٢ - ١٩:٢٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دەورەی ٢١٧ی سەرەتایی پێشمەرگە لە سنووەرکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی پێهات
کوردستان میدیا: دەورەی ٢١٧ی سەرەتایی پێشمەرگە، هاوکات لەگەڵ ٢٦ی سەرماوەز، لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی پێهات و جێژنی تایبەت بە دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە لەو شوێنە بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە لە سنوورەکانی ڕۆژ‌هەڵاتی کوردستان کۆتایی پێهات و پۆلێک لە لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون.

ئەو ڕێوڕەسمە سەرەتا بە خوێندنی سروودی نەتەوایەتی ''ئەی رەقیب'' و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان "ڕەحیم مەنگووڕی" بە نوێنەرایەتی هێزی تایبەت لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخێرهاتنی میوانانی جێژنی دەورەکەی کرد.

دواتر "میرۆ عەلیار" ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکرات پەیامێكی تایبەت بە ڕێوڕەسمی دەورەی ٢١٧ی سەرەتایی پێشمەرگەی پێشکەش بە بەشداربووانی جێژنەکە کرد.

عەلیار لە قسەکانیدا گوتی: "دانانی ڕۆژێک لە مێژوودا بە ناوی ڕۆژی پێشمەرگە ئەگەرچی ناتوانێت هەموو بایەخ و جوانییەکانی پێشمەرگە پێناسە بکات، بەڵام ئەوەش دەردەخات کە پێشمەرگە ڕۆڵەی نەتەوەکەیە و خەڵکی کوردستانیش ئەو ڕۆڵەیان وەک پێشمەرگە قەبووڵە و شانازی پێوە دەکەن".

ناوبراو لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد: ''ئەمڕۆ ناوی پێشمەرگە لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان وەک تاکێک دێت کە دژ بە زوڵم و زۆری و هەرەوها پرسێکی زۆر مەترسیداری وەک تیرۆر شەڕ دەکات و پەیامی ئاشتی و ئازادی پێیە".

دواتر "سەلام گردەسووریی" بە بۆنەی هاوکات‌بوونی کۆتایی دەورەی ٢١٧ی سەرەتایی پێشمەرگە و شەوی یەلدا، شەوی لەدایک‌بوونی ڕێبەری گەلی کورد دکتور قاسملوو شێعرێکی لەژێر ناوی "یەلدا"دا خوێندەوە.

لە نێوئاخنی بەرنامەکەدا سروودی "هۆ کاکی پێشمەرگە" لە لایەن بەشداربووانی دەورەوە پێشکەش کرا.

پاشان پەیامی دەورەی ٢١٧ی سەرەتایی لە لایەن بەشداربووی دەورە "پێژمان شەریعەتی"ـیەوە خوێندرایەوە.

دواتر شێعرێک لە لایەن خاتوونی پێشمەرگە "شادی رەهگۆم" لەژێر ناوی "وەرە لە مردن نەترسێین" لە نووسینی "هیوا میرزایی" پێشکەش کرا.

پاشان گۆرانییەک لە لایەن "کاراون عەبدوڵڵاهی" پێشکەش بە ئامادەبووانی دەورەکە کرا.

لە درێژەی بەرنامەکەدا ڕێز لە "کاوە فەرزامی" پێشمەرگەی هێزی تایبەت لە کێلەشین گیرا.

پاشان ڕاپۆرتی ئامووزشیی دەورە لە لایەن "شۆڕش ئەڵاوەیسی"ەوە خوێندرایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەشدا، ڕیزە گۆرانییەکی فولکلۆر لە لایەن بەشداربووی دەورە "محەممەد محەممەدزادە"ەوە پێشکەش بە میوانانی جێژنەکە کرا.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەشدا خەڵات بە سەر بەشداربووانی دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە، کە لە بواری نەزم و دیسیپلین و هەروەها وانەکان، نێونجی نمرەکانیان بەدەست هێنابوو دابەش کرا.

شایانی باسە بە بۆنەی یادکردنەوەی شەوی یەلدا و هاوکاتبوونی ئەو شەوە لەگەڵ ٨٥-ەمین ساڵڕۆژی لەدایک‏بوونی ڕێبەری نەمر دوکتور قاسملوو، ڕێوڕەسمێک لە سنوورەکانی کوردستان لە لایەن کادر و پێشمەرگەکانی حیزبەوە بەڕێوەچوو.

13074.jpg

13072.jpg

13048.jpg

13054.jpg

13049.jpg

13073.jpg

13050.jpg

13052.jpg

13056.jpg

13055.jpg

13053.jpg

13051.jpg

13057.jpg

13058.jpg

13060.jpg

13059.jpg

13062.jpg

13063.jpg

13067.jpg

13066.jpg

13064.jpg

13065.jpg

13071.jpg
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: