• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٦ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی  

بۆچى بایکۆت؟؟

زایینی: ٣١-٠١-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٤/١١/١١ - ١٨:٤٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بۆچى بایکۆت؟؟
ئەلبورز ڕووئین تەن

لەم ڕۆژانەدا باسی شانۆیەکى دیکەی کۆمارى ئیسلامى، باسی گەرمى سەر لاپەڕەو شاشە و تریبوونى سیاسییەکانە و لێرە و لەوێ بیروڕای جیاواز دەبیسترێ. بنەڕەتى کۆمارى ئیسلامى لە سەر دووڕوویى و فریو دروست بووە، ئەو کاتەى کە دامەزرێنەرى ئەم ڕێژیمە بانگەشەى دادپەروەرى دەکرد، داواى جودایى دین لە دەوڵەتى دەکرد، بانگەشەى ڕزگارى لە داوى پاشا و حوکمى تاکەکەسییان دەکرد، داواى ئازادیی دینەکانى دەکرد، ڕێزگرتن لە یاسا نێونەتەوەییەکان و مافەکانى مرۆڤ و زۆر شتى دیکە، کە لە یەکەم ڕۆژى بەدەستەوە گرتنى دەسه‏ڵات، هەمووى بووە بە خەون بۆ کۆمەڵانى خەڵکى ئێران و هەر لە سەرەتاوە لە ئەوانەوە کە بڕوایان پێ کردبوو، دەستیان پێ‏کرد و بە تاک و کۆ لە بەناو دادگاى ئیسلامیی شۆڕش‏دا، بە زمانى گوللە و سێدارە وەڵامیان دایەوە و تەنانەت شەفەقەتى ئەوان نزیکەکانى خۆیانیش، کە جیا بیریان دەکردەوە نەیگرتەوە و مەرگ سەرئەنجامیان بوو. ئیتر بڕیاری کەسێک کە لە سەرووى هەموو بوونەوەرێکەوە بوو، بە یاسا ڕێکیان‏خست کە هەموو شتێک لە خوارەوە بۆ سەرەوە، لە سەرەوە بۆ خوارەوە، بە لێکدانى دوو لێوى تاکێک بەستراو بێت و تەنانەت بە ناوى خوداوە لە سەر زەوى بدوێت. لە وەها بارودۆخیک‏دا، بە بێ ئەوەى هیچ گۆڕانکارییەک ڕووى دابێت بۆ ئەوەى بە دونیا بڵێت کە لە وڵاتى مندا دێموکراسی، هەڵبژاردن، پرس بە خەڵک کردن هەیە، شانۆیەکى دیکە بەڕێوە دەبات، بەداخەوە کەمیش بن، دیسانەوەش هەن کەسانێک کە ئەم شانۆیە بە ڕاست دەزانن و هیواى پێ‏دەبەستن و وەک ئەوەى لە ٣٧ ساڵى ڕابردوودا، خەوتبن یا ئاگایان لە مامۆستاکانى فریو نەبێ. وەڵامى بۆچی بایکۆت بۆ کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان ڕوون و ئاشکرایە چوونکە، بە درێژایى ئەم ٣٧ ساڵە، بە نرخی گیان، لە نزیکەوە سەیری دڕەندەیى مامۆستاکانى فریو و چەواشەکاری دەکەن. بۆ ئەوانەى کە بە جۆرێک خۆیان لە داوى ئەم فریوەدا دەبیننەوە:
١.بایکۆت بەر لە هەموو شتێک گوتنى "نا"یە بە ڕێژیمێکى دیکتاتۆر کە هەموو مافەکانى مرۆڤ پێشل دەکات.

٢.بایکۆت ڕەتکردنەوەى یاسا نادێموکراتى و دژە مرۆڤانەکانە، کە ڕێگرى دەکەن لە هەبوونى وڵاتێکى دێموکرات.

٣.بایکۆت ڕێز گرتنە لە نرخە گەردوونییەکان و بنەماکانى دێموکراسی، تا هەر ڕێژیمێکى دیکتاتۆر نەتوانێ بانگەشەى درۆیینی هەبوونى بکات.

٤.بایکۆت ڕتکردنەوەى پاڕلەمانێکە کە بە ناوی پاڕلەمانەوە نوێنەرایەتى گەل ناکات .

٥.بایکۆت دژایەتیى ئەو فیکرەیە کە خۆى بە سەرووتر لە گەل دەزانێ و لە جیاتیى ئەو بڕیار دەدا، کێ دەبێ بۆ پەڕلەمان و کی نابێ.

٦. بایکۆت نیشاندانى زیندوو بوونى خەبات و هۆشیاریى گەلە کە فریوى سێناریۆىەکی لەپێشدا نووسراو، بە ناوى هەڵبژاردن ناخۆن.

٧.بایکۆت ڕێگەیەکە بۆ دووبارە دەست‏پێکردنەوەى شۆڕشێکى سەرتاسەرى بەرانبەر وەها دیکتاتۆرگەلێک. پێویستە لە شوێنێکەوە دەست‏پێ‏بکرێتەوە، چ شوێنێک لە وەها وێستگەیەک باشتر.

٨.بایکۆت بۆ تاکی کورد زیاتر لە هەر تاکێکى دیکە گوتنی "نا"یە بە ڕێژیمێکى دژى مافە نەتەوەییەکان.

٩.بایکۆت گوتنى "نا"یە بە هەموو ئەو شکەنجە و ئازارانەى کە بە درێژایی ئەو ماوەیە لە چاڵە ڕەشەکانى ڕێژیم، دەرحەق بە نیشتمان‏پەروەر، ئازادى خواز و جیابیرەکان کراوە.

١٠.بایکۆت گوتنى "بەڵێ"یە بە هەڵوێستى شۆڕشگێڕانێک کە چەندین ساڵە هیواى ئازادیى گەلەکەیان، خەونى ئارام، ژیانى ئاسودە و دیدارى دۆستان و دوورى وەتەنیان، بە گیان و بەدەم بزەى گەرمەوە کڕیوە.

١١. بایکۆت گوتنى "بەڵێ"یە بە ڕاپۆرتەکانى ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ و نێونەتەوەییەکان کە هەڵبژاردنى ئێران بە هەموو شێوەیەک دوور لە ئیرادەى گەل و تەنیا بە خواستی ڕێژیمی دەزانن.

١٢.بایکۆت هەنگاوێکە بۆ ئەوەى ڕێژیم بترسێنى تا بزانێ لە نزیک ئەو هەموو ترس و تۆقاندنەوە، گەلێک هەیە کە هەرکات ببزوێ تاقمەکەیان سێڵاو دەیبات.

١٣.بایکۆت گوتنى "نا"یە بە ڕازی بوون بە چەند دەسکەوتى چووکە، واتە "نا"یە بە فرۆشتنى ئیرادە بە کود و کۆپین و یارانە.

١٤. بایکۆت گوتنى "نا"یە بەو جۆرە نوێنەرایەتییەى کە تەنیا بۆ دەست بڵند کردن دەڕوات و نە ئیرادەی خزمەتی تێدایە و نە ڕێی خزمەت بە گەلی پێ دەدەن.

١٥. بایکۆت گوتنی "نا"یە بە پارلەمانێک، کە ناتوانێ بڕیاری هەبوون و پاراستنى زمان و ئەدەب و کولتوورى نەتەوەکەی بدات و تەنانەت بۆ نەهێشتنیشی هەوڵ دەدات.

١٦.بایکۆت گوتنی "نا"یە بە ڕێبەرێک کە بە خەڵکەکەى دەڵێ؛ ئێوە تەنیا مافى دەنگدان بەو کەسانەتان هەیە کە من بە باشیان دەزانم و تەنیا منیش بڕیاردەدەم کە کێ دەتوانێ پێ بنێتە پەرلەمانەوە .

١٧. بایکۆت گوتنی "نا"یە بەو بەناو ڕیفۆرمخوازانە کە تەنیا ڕۆڵى درێژکردنەوەى حکوومەتى دیکتاتۆرییان لەئەستۆیە و نە هیچى دیکە.

١٨. بایکۆت گوتنی "نا"یە بەو کەسەى کە خۆى بە ڕیفۆرمخواز دەزانێ، بەڵام تا سەر ئێسقان بڕواى بە نیزامى کۆمارى ئیسلامى، ئاڕمانجەکانى خومەینى، ویلایەتی فەقیه و پەرەپێدانى هزرى شیعەى کۆمارى ئیسلامییە.

١٩. بایکۆت گوتنی "نا"یە بەو کەسانەى کە ٣٧ ساڵە بە ناوى خزمەتەوە دەڕۆنە پەڕلەمان و وڵاتیش، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دواکەوتووتر و کاولتر کراوە .

٢٠. بایکۆت گوتنی"نا"یە بە ڕێژیمێک کە خاوەنى دەوڵەمەندترین سامانەکانى دونیایە و گەنجەکانى بۆ کڕینى جلوبەرگى قوتابخانەى منداڵەکانیان یا پەیدا کردنى نانى شەویان، بە سەر مین‏دا دەکەون و ئەگەر لە "مین"یش دەربازیان بێ، ئەوا بە گوللەى هێزە ئەمنییەکان دەکوژرێن.

٢١. بایکۆت گوتنی"نا"یە بەو دیپلۆماتە درۆزنانەى کە بە نیشان دانى سەفەکانى دەنگدان، بانگەشە بۆ نەبوونى گرفت و دێموکراسی لە کۆمارى ئیسلامى‏دا دەکەن.

٢٢. بایکۆت گوتنی"نا"یە بە تیرۆرى نێودەوڵەتى و شەهید کردنى هزاران لاو و گەورەترین سامانى مرۆڤى نەتەوەکەمان، واتە ڕێبەرانى شەهیدمان قاسملوو و شەرەفکەندى.

٢٣. بایکۆت گوتنى "نا"یە بەو کەسانەی کە دەیانهەوێ بانگەشەى خەبات و خزمەتى گەل بکەن، لەحاڵێک‏دا هیچ قوربانییەک بۆ بانگەشەیەکەیان نادەن و لە ماڵى گەرم و کورسیی نەرم دانیشتون و خەڵک بە هیواوى پووچەوە سەرقاڵ دەکەن.

٢٤. بایکۆت گوتنى "نا"یە بە پەڕڵەمانێک کە ڕاوێژکارى سەرۆکەکەى کازم دارابیی تیرۆریستە کە بە پاداشی تیرۆر کردنى دوکتور قاسملوو وەها پۆستیکى پێ‏دراوە و کەسانێکیش هیواى خزمەت کردنى نەتەوەی کورد لە وەها پەڕڵەمانیک بەدی دەکەن.

٢٥. بایکۆت درێژە پێدانى سیاسەتێکى دروستە کە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە ئەم سیستمە دیکتاتۆرەى ناسی و بە دەوڵەتى کۆمارى ئیسلامیى گوتى "نا".

٢٦. بایکۆت گوتنی"نا"یە بەو کەسانەى کە لە زانستی بەرئاورد کردندا ئەوەندە ناشارەزان کە دوو وڵاتى ئێران و تورکیە وەک یەک دەزانن و بەهانە دەهێننەوە کە لەوێ دەکرێ لە ئێرانیش دەبێ بکرێ! لە حاڵێک‏دا کە ئەو دوو وڵاتە لە دوو بارودۆخى زۆر جیاوازدان.

٢٧. بایکۆت گوتنی"نا"یە بەو فریوەی دوژمن کە ئەگەر بچن دەنگ بدەن، ئەوا ڕێژەى نەتەوەکەت بەدیار دەکەوێ، لەوەها هەڵبژاردنێک‏دا، وەها شتێک خەیاڵە و بنەماکانى ڕێفراندۆمیش شتێکى دیکەن کە بچووکترین نزیکایەتیی لەگەڵ وەها هەڵبژاردنێک نیە.

٢٨. بایکۆت "نا"یە بە سنووردارکردنى بەرهەمى موسیقایی و سینەماکاران و هونەرمەندانى نەتەوەکەمان کە ئەگەر ئازادییان پێ بدرێ، ئەوا شاکارى جیهانى دەخولقێنن.

٢٩. بایکۆت "نا"یە بەو حکوومەتەى کە لە زیندانەکانى‏دا، ئازادیخوازەکان لە پشت میلە ئاسنەکانەوە، تەنانەت لە دیدارى بنەماڵەکەشیان قەدەغە کراون.

٣٠. بایکۆت"نا"یە بە ڕێژیمێک کە ڕۆژ نیە گەنجانى وڵاتمان لەسێدارە نەدا و تۆمەتى ساختەیان بۆ هەڵنەبەستێ.

٣١. بایکۆت "نا"یە بە حکوومەتێک کە بۆ سزادانى دژبەرانى، لە هەر ڕێگایەکى ناڕەوا کەڵک وەردەگرێ و تەنانەت منداڵان لەسێدارە دەدا.

٣٢. بایکۆت گوتنی "نا"یە بە ڕێژیمێک کە بە بیانووى جۆراوجۆر پشتیوانى لە پڕژاندنى ئەسید بۆ سەر ئافرەتانى وڵات دەکات.

٣٣. بایکۆت "نا"یە بە ڕێژیمێک کە هەموو بوارەکانى ئابووریى لە دەستى پاسداران و تاقمى دەسەڵاتداردایە کە بە هەزاران میلیارد، سامانى خەڵک دەدزن و کەس هەر نازانێ چی لێ هات.

٣٤. بایکۆت "نا"یە بە هەموو کردەوەکانى دەزگاکانى ئیتلاعات و سپا و ئورگانەکانى دیکە، کە هیچ سنوورێک بۆ دڕندە بوونیان نیە.

٣٥. بایکۆت گوتنى "نا"یە بە ڕێژیمێک کە مادەى دەستووریى خۆیشی پەیڕەو ناکات، تەنانەت بە بیانووى جۆراوجۆر خۆى لێ دەدزێتەوەو هەر جارەو بە بانگەشەى جێبەجێ کردنى، خەڵک ڕادەکێشێ بۆ سەر سندوقی دەنگدان و فریویان دەدا و لە وەها دۆخێکدا، خەڵکانێک هەن کە هیواى گەورەتریشان پێ بەستووە.

٣٦. بایکۆت "نا"یە بەو کەسانەی بە جورێک بێ‏ڕێزی بە خوێنی دەیان هەزار پێشمەرگەى شەهید دەکەن کە بەبێ ئەوەى تەنانەت یەکێک لە ئامانجەکانیشیان بەدى هاتبێ و گۆڕانکارییەک ڕووى‏دابێ، بە بەشدار بوونیان، بەڵێ بە بکوژانی پێشمەرگە دەڵێن.

٣٧. بایکۆت پشتگیری کردنە لە هەڵوێستى حیزبێک کە بە درێژایى مێژووى خۆى، هیچکات هەڵەى ئیستراتژیکى نەکردووە و لە بەرژەوەندیى و خزمەتى گەلەکەى‏دا، تەنیا قوربانى زۆری داوە.
.
.
.
من تەنیا ٣٧ هۆ بە بۆنەی ٣٧ ساڵ فریودانى خەڵک و دونیام هێناوەتەوە و دیارە هەزاران هۆی دیکەش هەیە بۆ وەڵامى ئەوەی "بۆچى بایکۆت؟". هەربۆیەش جارێکى دیکە هەموومان ئەبێ هەڵبژاردن بایکۆت بکەین و بە بایکۆت کردنمان و بەشداریی نەکردنمان لەو شانۆگەرییەدا، خزمەتمان کردبێ بە خەباتى نەتەوەکەمان و خشتێک لە سەر دیوارى شۆڕشمان دانابێ و هەنگاوێک بەرەو ئامانجی شەهیدانى ڕێگەى ئازادیی نەتەوەکەمان هەڵگرتبێ.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ دەنگی راسانی گەلان نابیستن
ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
ــ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".
  • خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
    لەو قۆناغەدا کە هێزەکانی رێژیم باوەڕیان بە خۆیان نەماوە و ترسی رووخان هێزی سەرکووتکەری بێ هیوا کردووە، راسانی شارەکانی کوردستان دەتوانێ زۆرترین دەسکەوت و کاریگەریی هەبێ. ئەوە دەرفەتێکە کە گەلی کورد دەتوانێ بۆ پێشخستن و نزیک بوونەوە لە ئامانجەکانی، کەڵکی شیاوی لێ وەربگرێ؛ بە تایبەتی کە لە قۆناغی نوێی خەباتدا، هۆشیاری نەتەوەیی و بەرینایی خەبات لە جاران بەرزتر و بەربڵاوترە.
  • پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا
    لەم نێوانەدا، بەسیج، وەکوو ئامرازی سیخوڕیی حکومەت بەکار براون. بەسیج لە هەموو فەرمانگەیەکی حکومەتی و ناحکومەتی و لە واتایەکی بەربڵاوتر: لە هەموو شوێنێکدا وەکوو ڤایرۆسێک بڵاوبووەتەوە. قوتابخانەکان و زانکۆکانیش لە فیلترینی ئەم شوێنانەن. بەسیجی کوردیش، یان خۆماڵیتر بڵێم: جاشە کوردەکان، وەک باقی بەسیجییەکانی ئێران، ئەرکی تایبەتیان پێ ڕادەسپێردرێت کە بەرچاوترینیان، فرۆشتنی نیشتمان و هاوزمانەکانیانە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    زلهێزەکان هاتن و بێ لەبەرچاوگرتنی مافی گەلان، نەخشەی ناوچەکەیان گۆڕی؛ لە ئاکامی ئەم داڕشتنە نوێیە یەکلایەنە و نادادپەروەرانەشدا، هەندێک لە نەتەوەکان لە مافی دامەزرانی دەوڵەتی خۆیان بێبەش کران کە بەرچاوترینیان نەتەوەی کورد بوو. کورد بوو بە یەکەم قوربانی ڕەوتی نوێی نادادپەروەرانەی مێژوو، تەنیا لەبەر ئەوەیکە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەم زلهێزانە یەکی نەدەگرتەوە.
  • دەنگی راسانی گەلان نابیستن دەنگی راسانی گەلان نابیستن
    لە رۆژی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی و لە دوایین رۆژەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زانییندا، بزاڤی مافخوازیی نەتەوەکان و خەڵکانی ئێران دوای چەندین و چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین، وەکوو ڕووبارێکی بەلرفە، بەنداوی کۆت و بەندی هەمەڕەنگی ڕێژیمی رووخاند و لافاوێکی سەرتاسەریی لە ئێراندا وەڕی خست.
  • لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی
    زلهێزەکانی جیهان، بە تایبەت ڕوسیە و ئامریکا دەیانهەوێ پارسەنگێکی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکبهێنن کە سەقامگیر بێ و تێیدا بەرژەوەندی و نفوزی خۆیان پارێزراو بێ. رۆڵی ئامریکا و روسیە چارەنووسساز دەبێ بۆ بارودۆخی داهاتووی ناوچەکە، ئەگەر یەک یان هەردوو لەم وڵاتانە گەرەنتی سەقامگیری و پارسەنگی هێز بدەن بە هاوپەیمان و دۆستەکانی خۆیان لە ناوچەکە ئەو کات ئیمکانی هەیە شێوەیەک لە سەقامگیری دروست بێ.
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    بنەمای گەشەی ئێران لە ڕووی جوغرافییەوە، لەسەر دوو پاژی ناوەندی _فارس و قەراغی _نافارس داندراوە، چون دەوڵەتی مۆدێڕن پێی وابوو تەنیا رێگەی مانەوەی، خوڵقاندنی یەک نەتەوەیە و لە پێناو ئەو ئامانجەش جوغرافیای پاشکەوتوو و پێشکەوتووی خوڵقاند.
  • کرماشان له پەنای بێپەناییدا کرماشان له پەنای بێپەناییدا
    ئەم دۆخە نالەبارە لەپاش زیاتر لە یەک مانگ، هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکی سەرما و سۆڵە و بارینی بەفر؛ لەمبارەوە "ئەکبەر سەنجابی" فەرمانداری سەرپێڵی زەهاو باسی لە دۆخی نەشیاوی ژیانی هاووڵاتییان لە نێو خێوەتەکاندا کردووە و وتوویەتی: بەرپرسان دەبێ درک بە بارودۆخی لێقەوماوان بکەن؛ خەڵک بە دژوارییەوە لە ژێر خێوەتی ١٠ میتریدا دەژین!
  • دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا
    ئەو تایبەتمەندییەی هزری سیاسی کە لە بۆڵەبۆڵ و تەنانەت خواستی سیاسیش جیای دەکاتەوە ئەوەیە کە سیستمێکی واتادارمان پێ دەبەخشێت کە کێشەی کورد لە پێوەندی لەگەڵ کێشەکانی دنیای مودێڕن و لە چوارچێوەی چەمک و دەستەواژەکانی تایبەت بەو دنیایە دووبارە پێناسە دەکاتەوە.
  • داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا
    ئەگەر ئەرکی سپای قودس بە دەرکەوتنەکانی قاسم سلێمانی لە ناوچەدا هەژمار بکەین ڕوون و ئاشکرایە کە لە هەر کوێ شەڕ و نائارامی هەبێت، ناوبراویش لەوێیە؛ واتە سامانی وڵاتێکی وەک ئێران و کوردستان بۆ شەڕئەنگێزی و تیرۆر کەڵکی لێوەردەگیرێت و ئەوەش بەئاشکرا و بەیاسا دەیکەن.