کوردستان میدیا: مام عەبدوڵڵا وەتەنخا باوکی شەهید جەلال و عوسمان وەتەنخا لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، مام عەبدوڵڵا وەتەنخا، خەڵکی گوندی زەرواوی خواروو و باوکی دوو شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، له تەمەنی ١٠٥ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.
مام عەبدوڵڵا کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەکه بوو و تەرمی ناوبراو له نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە و خزم وکەسوکاری له شاری بانه به خاک سپێردرا.
شەهید عوسمان وەتەنخا ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی، له گوندی زەرواوەی خوارەوو له شاری بانه لەدایک بوو، ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که له ڕێکه وتی ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٦٠ی هەتاوی، له شوێنێک به ناوی بێلوێ لە ئەنجامی تۆپبارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران شەهید بوو.
شەهید جەلال وەتەنخا ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی، له گوندی هەورازە له شاری بانه لەدایک بوو، ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که له ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری ١٣٦٦ی هەتاوی، له بەردەڕەش شەهید بوو.
هەروەها مام عەبدوڵڵا مامی دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات بە ناوەکانی ئەحمەد و ساڵح بەهلوولـیە کە شەهید ئەحمەد لە شەڕی پادگانی بانە شەهید بوو و شەهید ساڵح بەهلوولی فەرماندەی دەستە لە شەڕی زەرواو شەهید بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سەرەخۆشیی خۆی له بنەماڵه و خزم وکەسوکاری مام عەبدوڵڵا دەکات و خۆی به شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.