کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان لە ئامریکا بەڕێوە چوو

14:56 - 20 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕٶژی دامەزاراندنی کۆماری کوردستان لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرران لەو وڵاتە بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا ڕرێورەسمێکی بە بۆنەی دووی رێبەندان ٧٠ـەمین سالرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بەڕێوە برد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێ کرد.

لەو ڕێوەڕسمەدا، پەیامی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن جەماڵ عەبدوڵڵازادە بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئامریکا بۆ بەشداران خویندرایەوە.

پاشان پەیامی هاوبەشی یەکیەتییەکانی ژنان و لاوان و خوێندکارانی دێموکرات لە لایەن مەحبووبە حوسێنی بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە ئامریکا پێشکەش کرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا وەڤدێکی پارتی دێموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هێمن هەورامی ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوری پارتی بە مەبەستی پیرۆزبایی بەشداریی ئەو رێورەسمەیان کرد.

دواتر عوسمان پاڵانی شێعرێکی بەم بۆنەیەوە پێشکەش کرد.

هەروەها چەند پەیام و بروسکەی پیرۆزبائی بەم بۆنەیەوە بۆ ئەو ڕێوڕەسمە پێشکەش کرابوون کە بریتین لە:
ــ پەیامی پیرۆزبایی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنگتۆن
ــ بروسکەی پیرۆزبائی پێوەندییە ئێرانی و کوردستانییەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران لە ئامریکا
ــ بروسکەی پیرۆزبائی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کورد لە ئامریکا
ــ بروسکەی پیرۆزبائی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لقی ئامریکا

کۆتایی ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەلپەرکێی بەشدارانی ڕێوڕەسمە کۆتایی پێهات.