کوردستان میدیا : مەلا فاڕوق جەلیلی پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبهندانی ١٣٩٤ی ههتاوی، له شاری ئورمیە مەلا فاڕوق جەلیلی، كۆچی دوایی كرد.
کاک فاڕوق تا دوایین ههناسهی ژیانییەوە وهفادار به ڕێبازی حیزب و گهل مایهوه.
مەلا فاڕوق لە کاتی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و سەرەتای دەستپێکردنی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، پەیوەست بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بوو.
کاک فاڕوق دواتریش وەکوو کەسایەتییەکی ناسراو لە نێو کوردەکانی شاری ئورمیەدا خاوەن پێگەیەکی تایبەت بوو.
ناوبرا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە ئاراستەکردنی لاوانی کورد بەرە و ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتدا هەبوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی بە ئامانجەکانی نەتەوەکەی وەفادار مایەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سەرەخۆشیی خۆی له بنەماڵه و کەسوکاری کاک فاڕوق دەکات و خۆی به شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.