کوردستان میدیا: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ڕێگای گوشارهێنان بۆ سەر بانکی جیهانی، بەربەستی بۆ چالاکییەکانی لە ئێراندا دروست کرد.
ڕاگەیەنە نێودەوڵەتییەکان بڵاویان کردەوە کە تەنانەت دوای جێبەجێبوونی بەرجام لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا، بانکی جیهانی هیچ مەیلی بۆ چالاکیی ئابووری لە ئێراندا نیە.
ئامریکا کە گەورەترین پشکی لە بانکی جیهانیدا هەیە و سەرۆکی ئەو بانکە هاووڵاتییەکی ئامریکاییە، دژایەتی خۆی بۆ ئەم جۆرە چالاکیانە دەربڕی.
ئەو بانکە لە ساڵی ٢٠٠٥ی زایینیەوە دوای پەسندکردنی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، سەرجەم چالاکییەکانی خۆی لە ئێراندا ڕاگرت.
وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئامریکا، ڕۆژی ڕابردوو لەو پێوەندییەدا گوتی: یاساکان حوکم دەکەن کە ئەو وڵاتە نیسبەت بە کار و سەرمایەگوزاریی بانکی جیهانی لە ئێراندا دەنگی نەرێنی بدات.
هەواڵدەریی فەرانسە لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە:حوکمە یاساییەکانی ئێستای بەڕێوەبەریی ئیجرایی، ئامریکا پابەند بەوە دەکات کە ئەو وڵاتە لە گەڵاڵەی دانی وام لە بانکی جیهانی بە ئێران پاشگەز بکاتەوە و دەنگی نەرێنی بەو گەڵاڵەیە بدادت.
جیم یونگ کیم، سەرۆکی بانکی جیهانیش لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، ئێمە لە نزیکەوە دۆخەکەمان لەژێر چاودێرییدایە و هەتا ئێستا هیچ بڕیارێکی تایبەتمان بۆ دەسپێکردنەوەی چالاکییەکان لە ئێراندا نیە.
لەو پێوەندییەدا، کارناسێکی ئابووری گوتوویەتی، پێوەندیی بانکی جیهانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، تێچووی سیاسی هەیە کە دژکردەوەی کۆنگرەی ئامریکای لێدەکەوێتەوە.
زۆربەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وەک خامنەیی ڕایانگەیاندووە کە زۆربەی بانکەکان بە هۆی نیگەرانی لە بەرانبەر ئەگەری گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا، خۆیان لە هاوکاری لەگەڵ ئێران دەبوێرن.