کوردستان میدیا: رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی که پێشتر ناوی رێکخراوی کونفرانسی ئیسلامی بوو، له دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه، پرسی هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامه‌تیی سووریه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه. ئێران ناڕازییه.
پێش کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، سکرتێری ئه‌و رێکخراوه رایگه‌یاندبوو که سووریه له‌و دانیشتنه‌دا به‌شداری ناکات و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام سه‌باره‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامه‌تیی سووریه دانووسان ده‌که‌ن. پرسێک که ناڕه‌زایه‌تیی توندی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی لێکه‌وتۆته‌وه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامه‌تیی رێژیمی سووریه له رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی نارەزایەتی ده‌ربڕیوه و گوتوویه‌تی: هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێکی ئه‌و رێکخراوه نیشانه‌ی دواکه‌وتوویی و به‌لاڕێدا بردنی باسه‌کانه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی بی‌بی‌سی، ژماره‌یه‌ک سه‌رچاوه رایانگه‌یاندووه که لە دانیشتنی رۆژی دووشه‌مه‌دا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامی رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی پێشنووسی رێكەوتننامەی ئەو كۆبوونەوەیەیان پەسند كردووە، بەڵام هێشتا ئەو هەواڵە بە شێوەی فەرمی پژڕاست نەكراوەتەوە.
چاودێران ده‌ڵێن: هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامه‌تیی سووریه له رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرسی سه‌ربازیی ئه‌و رێژیمه له‌هه‌مبه‌ر دژبه‌ران نابێت و به‌و بڕیاره‌ی رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی رێژیمی سووریه له کۆمه‌ڵگای جیهانيدا گۆشەگیرتر دەبێت.
پیر‌وز بێت 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران