• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٢٣-٠٥-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٣/٠٣ - ١٨:٠٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: مام حه‌سه‌ن ئیبراهیمی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی مەهاباد، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ٣١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، مام حه‌سه‌ن ئیبراهیمی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وکوڕی شه هید قادر ئاغای چوارگا، لە تەمەنی ٧٥ ساڵی‌دا، کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو وەکوو ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکرات لە نێو خۆی وڵات ئەرکی حیزبی بەڕێوە دەبرد.

تەرمی مام حه‌سه‌ن ئیبراهیمی لە نێو ئاپۆرای خەڵکی مەهاباد و دۆستانی، بە خاک ئه‌سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران ‌سه‌ره‌خۆشی له ‌بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاری مام حه‌سه‌ن دەکات و خۆی به ‌شه‌ریكی خه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا