کوردستان میدیا: کۆمه‌ڵه‌ی کاروباری پیشه‌یی سنه به به‌ڕێوه بردنی کۆمه‌ڵه دانیشتنێک، هه‌ڕه‌شه‌ی له توێژه جۆراوجۆره‌کانی بازار کردووه، پێویسته له رێکخراوی به‌سیجدا ناونووسی بکه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وته‌کانی ٢٥ و ٢٦ی گه‌لاوێژ، دانیشتنێک به ئاماده بوونی کۆمه‌ڵه‌ی کاروباری پیشه‌یی شاری سنه، به‌رپرسی ناوه‌ندی به‌سیج و ناوه‌ندی به‌سیجی بازاریان به‌ڕێوه‌چوو، که تێیدا تێکرای به‌رپرسه پیشه‌ییه‌کان بانگهێشت کرابوون.
له‌م دانیشتنه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌مه‌ڕ راکێشانی بازاریان بۆ ناونووسین له ناوه‌ندی به‌سیجدا کراوه و پێیان راگه‌یاندوون که ژماره‌ی به‌سیجه بازارییه‌کان زۆر که‌مه و ده‌بێ به‌په‌له کارێک بۆ زیاد کردنیان ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها پێیان راگه‌یاندوون، که بازاریانی به‌سیجی ئاسانکاریی زێده‌تریان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دانی کاروباری پیشه‌یی بۆ ده‌کرێت.