کوردستان میدیا: که‌میی ده‌وا و ده‌رمان به‌هۆی ئابڵۆقه‌ی ئابووری له دژی رێژیمی ئێران نیگه‌رانیی لێپرسراوه بێهداشتییه‌کانی لێ که‌وتۆته‌وه.
به‌رپرسی رێکخراوی خواردن و ده‌وا و ده‌رمان، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆی له قه‌ده‌غه کردنی فرۆشتنی ده‌وا و ده‌رمانی تایبه‌تی به رێژیمی ئێران، گوتوویه‌تی: پێویسته لێپرسراوانی رێژیم هه‌وڵه‌کانی خۆیان له‌مه‌ڕ لابردنی ئابڵۆقه‌ی ده‌وا و ده‌رمان بخه‌نه گه‌ڕ.
ئه‌و به‌رپرسه گوتوویه‌تی: گه‌مارۆی ده‌وا و ده‌رمانی له دژی رێژیمی ئێران جێی نیگه‌رانییه و به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هیچ وڵاتێک مافی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ده‌رمانه تایبه‌تییانه‌ی نییه.
فاتمه هاشمی به‌رپرسی ناوه‌ندی نه‌خۆشییه تایبه‌تییه‌کان له نامه‌یه‌کدا داوای له بان کی‌مۆن، سکرتێری گشتیی رێکخراوی یه‌کگرتووه‌کان کردووه، پێش به گه‌مارۆی ده‌وا و ده‌رمان له دژی رێژیمی ئێران بگرێت هه‌تا پێش به تووش بوونی ٦ میلیۆن ئێرانی به نه‌خۆشییه سه‌خڵه‌ته‌کان بگیردرێت.
جێگری وه‌زیری بێهداشتی رێژیمی ئێران، راپۆرتی فاتمه هاشمیی سه‌باره‌ت به ناردنی نامه بۆ بان کی‌مۆن له‌مه‌ڕ گه‌مارۆی ده‌وا و ده‌رمان له دژی رێژیمی ئێرانی پژڕاست کردۆته‌وه.
ئه‌ندامیکی کومیسیۆنی بێهداشت له مه‌جلیس به هه‌واڵده‌ریی مێهری گوتووه: له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا گه‌مارۆی ده‌رمانه‌کانی شێرپه‌نجه و ده‌رمانه تایبه‌تییه‌کانیش به گه‌مارۆکان زیاد بووه.
گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا، زه‌خت و گوشارێکی زۆری بۆ خه‌ڵکی ئێران هێناوه و رێژیمی ئێرانیش له هه‌وڵی ئه‌وه دایه که خه‌ڵک وه‌کوو ئامانجی ئه‌و گه‌مارۆیانه بناسێنێت.