• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

زایینی: ١٧-٠٧-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٤/٢٧ - ١٣:٠٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: مام "عەبدوڵڵا قادری" ناسراو بە "عەبدوڵڵا سوراڵ" لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مام "عەبدوڵڵا قادری" ناسراو به "عەبدوڵڵا سوراڵ" باوکی شەهید "ئەبووبەکر قادری" خەڵکی شاری مەهاباد، له تەمەنی٩٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتیەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بوو و چەند جارێکیش له لایەن ڕێژیمەوه دەستبەسەر کراوه.

شەهید ئەبووبەکر قادری پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی، له گوندی "یاڵ تەمر"ی مەهاباد له‌دایک بووه و له شەڕێکی قارەمانانەدا لەدژی داگیرکەرانی کوردستان، مانگی گەلاوێژی ١٣٥٨ی هەتاوی، لە مەهاباد شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی له بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا