کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەریوان بۆ چەندمین جار پەیمانی خۆی لەگەڵ شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ نوێ کردەوە

23:06 - 29 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەریوان بۆ چەندمین جار بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی، یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕیان بەرز ڕاگرت.

ڕۆڵە دلێر و قارەمانەکانی دێموکرات لە شاری مەرێوان وێنە و پۆستێری تایبەت بە شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕیان لە شوێنەکانی شەهرەکی کەوسەر و موسکی ٢ بڵاو کردووەتەوە و بەم جۆرە تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێرانیان مەحکووم کرد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەریوان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی، بۆ چەندمین جار پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

مەریوان
مەریوان بۆ چەندمین جار پەیمانی خۆی لەگەڵ شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ نوێ کردەوە

مەریوان
مەریوان بۆ چەندمین جار پەیمانی خۆی لەگەڵ شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ نوێ کردەوە