کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێكی حیزبی دێموكرات بەشداری لە كۆنگرەی پارتی دێموكراتی كوردستان – باكوور كرد

16:22 - 5 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: سەرتاج بووجاک سکرتێری پارتی دێموکراتی کوردستان - باکوور لە کردنەوەی کۆنگرەی ئەو پارتەدا، پشتیوانی لە ڕاسانی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ٤ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی حەسەن شەرەفی جێگری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری هەولێر بەشداریی لە یازدەهەمین كۆنگرەی پارتی دێموكراتی كوردستان – باكوور كرد.

هەیئەتی حیزبی دێموکرات لەو کۆنگرەیەدا پەیامی حیزبی دێموكراتیان پێشكەش بە بەڕێوەبەرانی كۆنگرەكە كرد و لە لایەن سەرکردایەتی ئەو حیزبەوە پێشوازییان لێ کرا.

هەیئەتی حیزبی دێموکرات لە میانەی ئەو بەشدارییەدا چاویان بە بەشێكی بەرچاو لە نوێنەرانی حیزبە سیاسییەكانی هەر چوار بەشی كوردستان و كەسایەتییە سیاسییەكان كەوت و سەبارەت بە بارودۆخی خەباتی نوێی كوردستانی ڕوژهەڵات ئالوگۆڕی بیروڕایان كرد.

شایانی باسە لە ڕەوتی باسەكانی كردنەوەی كۆنگرەدا سەرتاج بووجاک سكرتێری پارتی دێموكراتی كوردستان - باکوور، پشتیوانیی پارتەكەی لە ڕاسانی نوێی ڕۆژهەڵات بە ڕێبەریی حیزبی دێموكرات دەربری و ڕێزی لە خەباتی ئەو حیزبە و ڕێبەرە شەهیدەكانی گرت .

هەروەها لە بەشێكی دیكەدا برایم برۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریه پشتیوانی خۆیانی لە خەباتی حیزبی دێموكرات دژ بە ڕێژیمی ئێران دەربری و ئەو ڕاسانەی حیزبی دێمۆکراتیان وەک مزگێنیەکی دلخۆشکەر بۆ هەموو نیشتمانپەروەرانی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان زانی.

Heyeteke
هەیئەتێكی حیزبی دێموكرات بەشداری لە كۆنگرەی پارتی دێموكراتی كورد – باكوور كرد

Heyeteke
هەیئەتێكی حیزبی دێموكرات بەشداری لە كۆنگرەی پارتی دێموكراتی كورد – باكوور كرد