کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاری کۆچی دوایی کرد

22:04 - 6 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاری لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێ شەممە ٥ی گەلاوێژ، دایە نازێ کوهی دایکی شەهید بەشیر سوبحانی بە هۆی پیری و پەککەوتووی لە گوندی گواز سەر بە ژاوەرۆی سەوڵاوا کۆچی دوایی کرد.

دایە نازی ژنێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و حیزب خۆشەویست بوو.

تەرمی دایە نازێ لە نێو ئاپۆڕایی خزم و کەس و کاری و خەڵکی گوندی گواز و ئاواییەکانی دەورووبەری بە خاک ئەسپێردرا.

شەهید بەشیر سوبحانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێکەوتی ١١/٢٣/ ١٣٦٣ی هەتاوی لە شەڕێکی ناوخۆیی کوردستان، لە وشکەڵانی مەریوان شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسەو سەرخۆشی خۆی لە بنەماڵە، خزم و کەس و کاری دایە نازێ کوهی دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.