کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٥ی گەلاوێژ، شوناسی نەتەوەیی/ پووستێر و تراکتی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

16:52 - 10 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو دەکاتەوە.

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەبەرەبەری ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پۆستێر و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژەی بڵاو کردەوە.

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات بەو بۆنەوە داوا لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکات کە بە بڵاوکردنەوەی ئەو تراکت و پووستێرانە و بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، یادی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ بەرز ڕابگرن.

تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ بە زمانی فارسی و زاراوەکانی کوردی سۆرانی، کەلهۆری، کرمانجی و هەورامی بڵاوکرایەوە.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٢٤ی هەتاوی، لەسەر بناغەی تەشكیلاتیی كۆمەڵەی ژیانەوەی كورد (ژ.ک) كە سێ ساڵ پێشتر پێكهاتبوو، دامەزرا.

border=0