کوردستان میدیا: لاوێکی سه‌رده‌شتی به تۆمه‌تی ناڕوون له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به‌ناوی زانیار خزری رێکه‌وتی ٣ی خه‌رمانان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوه.
هیچ زانیارییه‌ک له هۆکاری ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و لاوه سه‌رده‌شتییه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
پێشتریش له رێکه‌وتی ٢٨ی گه‌لاوێژ ١٦ لاوی سه‌رده‌شتی له کاتی یاریی ئاگر و شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ له شه‌وی جێژنی ره‌مه‌زان، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و راپێچی به‌ندیخانه کرابوون که ناوی دوو که‌س له‌و ده‌سبه‌سه‌ر کراوانه له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیاوه ئاشکرا و بڵاو کرایه‌وه.
ئه‌و ١٦ هاووڵاتییه سه‌رده‌شتییه هه‌رکام به دانانی ٣٠ میلیۆن تمه‌ن بارمته ئازاد کران.