کوردستان میدیا: هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئاڵمان، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ کاربەدەستانی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووە.
ڕۆژی دووشمه‌ممه ڕێکه‌وتی١ی خه‌رمانانی ١٣٩٥ی هه‌تاوی، هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له وڵاتی ئاڵمان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و لەگه‌ل کاربه‌ده‌ستانی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مێزی ئێران کۆ بوویه‌وه.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به کوردستان و ئێران و له‌وانه بارودۆخی سیاسی له ئێران به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی و زۆربوونی گۆشاره‌کان بو سه‌ر چالاکانی سیاسی و شکاندنی ڕێکۆردی ئێعدام له حکوومه‌تی ڕوحانی‌دا و زەو‌تکردنی هه‌رچی زیاتری ئازادییه سیاسی و تاکه که‌سیه‌کانی خسته به‌ر باس.
به‌شی سه‌ره‌کی دیداره‌که بۆ دوو بابه‌تی گرینگ ته‌رخان کرابوو که بریتی بوون له سیاسه‌تی پاوانخوازی ڕێژیم له ناوچه‌که و ڕاسانی ڕۆژهه‌ڵات به ده‌ستپێشخه‌ری حیزبی دێـموکراتی کوردستانی ئێران.
له‌م باره‌یه‌وه نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات باسی لەوە کرد: ڕێککه‌وتنی نێوان ڕێژیمی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی له سه‌ر پرسی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران بووەته هۆکاری ئه‌وه‌ی که ئێران هه‌ست به جۆرێک گارانتی له ئاستی نێونه‌ته‌وەییدا بکات و هه‌ربۆیه‌ش له نێوخۆی ئێران و له ئاستی ناوچه‌که‌شدا ده‌ست تێوه‌ردانه‌کانی درێژه پێده‌دات.
سه‌باره‌ت به ڕاسانی ڕۆژهه‌لات، هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزب له ئاڵمان گوتی، ئێمه پاش ٢٠ ساڵ ڕاگرتنی خەباتی چەکداری به‌و ئاکامه گه‌ییشتین که ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران له هیچ هه‌لوومه‌رجێکدا ئاماده نیه ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه بگرێته به‌ر؛ ڕێژیمی ئێسلامیی حوسنی نیه‌تی ئێمه‌ی به حیسابی لاوازی سیاسی و نیزامی ئێمه داده‌نا. بۆیه ئێمه له لایەکه‌وه له به‌ر هه‌ڵسووکه‌وته‌کانی ڕێژیمی ئێسلامی به‌و ئاکامه گه‌ییشتین که نابێت چیدیکه له حوسنی نییه‌تی ئێمه که‌ڵکی خراپ وه‌رگرێت، له لایێکی دیکه‌شه‌وه له سه‌ر خواستی ڕای گشتی کوردستانی ئێران و هه‌روه‌ها دۆست و لایه‌نگران و و به‌ده‌نه‌ی حیزبی دێموکرات، ڕێبه‌رایەتی حیزبی دێموکرات بریاری دا گۆشاری جیددی بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران بهێنین.
یه‌که‌م هه‌نگاوی ئه‌م گۆشاره‌ش به حوزووری پێشمه‌رگه له ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتدا ده‌ستی پێکراوه. ئێستاش تۆپ له مه‌یدانی ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران دایه و ئه‌وانن که دەبێ ڕێگای شه‌ڕ یان دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ریی پرسی کورد له ئێران‌دا هەڵبژێرن.