کوردستان میدیا: وێنه‌ی بنکه‌یه‌کی دیکه‌ی نیزامیی رێژیمی ئێران که گومانی چالاکیی ناوکیی تێدا ده‌کرێت، بڵاو کرایه‌وه.
سه‌نته‌رێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مریکایی چه‌ند وێنه‌یه‌کی له رێگه‌ی مانگه ده‌سکرده‌کانه‌وه بڵاو کردۆته‌وه که تێیدا بنکه‌یه‌کی نیزامیی هه‌ستیاری نهێنیی ئێران ده‌بینرێت و له هه‌مان کاتیش‌دا ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی ده‌یهه‌وێ سه‌ردانی ئه‌و بنکه‌یه بکات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه، په‌یمانگای زانست و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌مریکایی رایگه‌یاندووه، که ئه‌و بنکه‌یه به مه‌به‌ستی پاک کردنه‌وه و شاردنه‌وه‌ی چالاکیه گوماناوییه‌کانی رێژیم، داپۆشراوه.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی رایگه‌یاندووه: نزیکه‌ی ١٠ ساڵ پێش ئێستا تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی ناو‌کی له‌و شوێنه ئه‌نجام دراوه، هه‌ر بۆیه ئه‌و رێکخراوه داوای پشکنینی ئه‌و بنکه‌یه ده‌کات.