کوردستان میدیا: له سێ حه‌وتووی رابردوودا ٤ هه‌زار که‌س له سووریه کوژراون، که زۆربه‌یان به هۆی بۆمبارارانی ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌رتشی رێژیمی ئه‌سه‌ده‌وه بووه.
رێژیمی ئه‌سه‌د به مه‌به‌ستی کونترۆڵی دووباره‌ی ناوچه گرینه‌کان وه‌کوو شاری حه‌له‌ب، به جێتی شه‌ڕکه‌ر که‌ڵکی وه‌رگرتووه و به شێوه‌یه‌کی هۆڤانه بۆمبارانی کردووه.
له هه‌مان کاتیش‌دا دژبه‌رانی سووریه رایانگه‌یاندووه، هێزه‌کانی ئه‌رتشی به‌شار ئه‌سه‌د هێرشیان کردۆته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی شاری حه‌راک له باشووری سووریه و تێکڕای برینداره‌کانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یان رفاندووه. هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منیه‌تی و میلیشیاکانی سه‌ربه رێژیمی ئه‌سه‌د ده‌ستیان داوه‌ته ده‌سبه‌سه‌ر کردنی خه‌ڵک و ده‌ستیان به‌سه‌ر دارایی خه‌ڵکدا گرتووه.
لێپرسراوێکی ئوپۆزسیۆنی رێژیمی سووریه گوتی: رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به فڕۆکه‌ی جۆراوجۆری شه‌ڕکه‌ر شار و گونده‌کانی سووریه‌ی بۆمباران کردووه.
ئه‌و لێپرسراوه داوای له کۆمه‌ڵگای جیهانی کردووه، به‌رپرسیاره‌تی مرۆیی و ئه‌خلاقیی خۆیان له‌مه‌ڕ پاراستنی خه‌ڵکی سووریه له‌هه‌مبه‌ر جینایه‌تی رێژیمی ئه‌سه‌د به‌کار بێنن.