کوردستان میدیا: قیرتاوی به‌شێک له جاده‌ی نێوان بۆکان ــ هه‌وشار، به هۆی که‌مته‌رخه‌میی لێپرسراوانی رێژیم، هه‌ڵکه‌نراوه و هیچ هه‌وڵێک بۆ چاک کردنه‌وه‌ی نادرێت.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، زیاتر له ساڵێکه که قیرتاوی جاده‌ی نێوان بۆکان ــ یه‌کشه‌وه، که ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵا به‌گی و هه‌وشار به یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌ڵکه‌نراوه، به‌ڵام رێژیمی ئێران گوێ خۆی لێ خه‌واندووه و هیچ هه‌وڵێک بۆ چاک کردنه‌وه‌ی نادات.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کانیان کردووه و سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنیی لێپرسراوانی رێژیم، پاش یه‌ک ساڵ ئه‌و کێشه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌کردووه.
نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بایه‌خ نه‌دان به ناوچه‌کانی کوردستان، خه‌ڵکی بێزار کردووه و رێژیمیش هیچ ئاوڕێک له‌و ناوچانه ناداته‌وه.