کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١١ هەزار مامۆستای کورد لە تورکیە لە کارەکەیان دوورخرانەوە

17:10 - 20 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: لە درێژەی دەستبەسەر کردن و بێکار کردنی هاووڵاتییان لە وڵاتی تورکیە بە بۆنەی کودتا سەرنەکەوتووەکەی ئەو وڵاتە، ڕەوتی دووخستنەوە و وەدەرنانەکان، مامۆستایانی کوردی تورکیەشی گرتەوە.

بەپێی هەواڵە بەڵاوکراوەکان، ١١ هەزار مامۆستا لە تورکیە بە گومانی پەیوەندیی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان پ،ک،ک لەسەر کارەکەیان دووخرانەوە، یان نێردران بۆ مەرەخەسیی زۆرملی.

ئاژانسی ئەنادۆڵ لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، ١١ هەزار و ٥٠٠ مامۆستای کورد بە تاوانی چالاکی و پەیوەندی و پشتیوانی لە پ،ک،ک، لە سەر کارەکەیان دوور خرانەوە.

ئەگەری هەیە لە درێژەی لێکۆڵینەوە لە مامۆستایان لە پارێزگاکانی دیکەی تورکیەش، ئەو ڕێژە زیاد بکات و دوورخرانەوەی مامۆستایان بگاتە ١٤هەزار کەس.