کوردستان میدیا: عەبدوڵڵا مامزادە پێشمەرگەی سەردەمی کۆماری کوردستان لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، عەبدوڵڵا مامزادە ناسراو بە عەوڵای مام ڕەحیم پێشمەرگەی سەردەمی کۆماری کوردستان، لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
نابراو کەسێکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و بە تایبەت لە ناو لاواندا ڕێزێکی تایبەتی هەبوو.
تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.