• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

زیندانییەک لە زیندانی"قزل حصار" کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

زایینی: ١٣-٠٩-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٦/٢٣ - ١٤:٥٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
زیندانییەک لە زیندانی
کوردستان میدیا: یەکێک لە زیندانییەکانی زیندانی"قزل حصار" بە شێوەیەکی گوماناوی هەوڵی خۆکوژیدا و کۆتایی بەژیانی خۆی ‌هێنا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانان، زیندانییەک بە ناوی "هادی حاجی محەممەدی" لە یەکەی دووی زیندانی "قزل حصار" ی شاری کەرەج بە شێوەیەکی گوماناوی خۆی کوشت.

هەواڵدەریی هێرانا بڵاویکردەوە، ئەو زیندانییە بە هۆی گوشاری ڕۆحی و دەروونی کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێناوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو زیندانییە، هادی لە ماڵی براکەی دا بووە و لەگەڵ براکەی دەستبەسەر کراون.

لە سەر چۆنیەتی دەستبەسەر کردنی هادی و براکەی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

پێشتریش لە مانگی سەرماوەزی ٩٤ی هەتاوی ئومید نارویی، زیندانی تەمەن ٣٨ ساڵی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی زاهیدان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها لە مانگی گەلاوێژی ٩٤، عەلی محەممەدی، کە تۆمەتی سیخوری کردنی درابووە پاڵ، لە زیندانی ورمێ پاش ماوەیەک مانگرتن لە خواردن لە ڕێگەی حەبەوە هەوڵی خۆکوژیدا.

لە مانگی خەزەڵوەری ٩٣ی هەتاویشدا، بابەک قوربانی، پاڵەوانی زۆرانباری فەرەنگی کە میداڵی زێڕی یارییەکانی ئاسیای ٢٠١٠ ی گوانگجۆی بە دەست ‌هێنا بوو لە زیندانی دێزڵ ئاوای شاری کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا