کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە سێمیناری پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد – سووریە، لە وڵاتی هۆلەند کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە لایەن پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد - سووریە لقی هۆلەند، بە بۆنەی شەشەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سەرۆکی (PYDK-S) زیندەیاد ئیسماعیل عومەر، لە شاری ئارنهێمی وڵاتی هۆلەند سێمینارێک بە بەشداریی نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان و خەڵکێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی هۆلەند بەڕێوە چوو.
سێمینارەکە بە بەشداریی ئەندامی دەفتەری سیاسیی پارتی یەکیەتی دێموکراتی کورد - سووریە سەلاح عەلەمداری بەڕێوە چوو.
ناوبراو وێڕای باسێک لەسەر ژیانی کۆچکردوو، لێکدانەوەیەکی سیاسیی لە هەمبەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەتایبەتی هەر چوار بەشی کوردستان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، لە بەشی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا ئاماژەی بە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەرهەق بە گەلی کورد کرد و ڕاسانی وەک خەبات بۆ وەدیهێنانی مافی نەتەوایەتی بە پیرۆز زانینی و پشتیوانیی خۆی و حیزبەکەی لەو خەباتە دەربڕی.
لەو سێمینارەدا لەسەر بانگهێشتنی فەرمی، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی حەسەن مەجیدی بەرپرسی گشتیی کۆمیتە، بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون و وێڕای دەربڕینی هاودەردی بە بۆنەی شەشەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیسماعیل عومەر، سپاسی هەڵوێستی ناوبراویان بۆ پشتیوانی لە ڕاسان و گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کرد.