کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان/ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی

16:42 - 27 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانی و ئێرانییەکان خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری هامبورگی ئاڵمان ئاکسیۆنێکی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی ئێران بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندانەکە لە لایەن ژمارەیەک لە چالاکوانانی سیاسی و پارت و ڕێخکراوە ئێرانی و کوردستانییەکان ڕێکخرابوو. ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەرز کردنەوەی وێنەی زیندانیانی سیاسی کورد بەشدارییان لەو چالاکییەدا کرد.