کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوکاریەکانی کومیتەی سویس بۆ راسان بەردەوامە

14:57 - 29 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: کومیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سویس، بۆ جاری دووهەم یارمەتیە کۆکراوەکانی بۆ راسان و بۆ پێشمەرگە بەڕێ کرد.

هاوڕێیانی حیزبی لە وڵاتی سویس ، بە سەرپەرستی کومیتەی حیزب لەو وڵاتە، یارمەتیەکانیان بۆ پێشمەرگە و بۆ بەشداربوون لە راسانی رۆژهەڵات کۆکردەوە و بەڕێیان کردنەوە.

لە رۆژانی رابردوودا ئەو هاوکاریانە کە بە هەوڵ و داهێنانی بەرپرسانی کومیتەی حیزب لە نێو ئەندامان و دڵسۆزانی حیزب لە وڵاتی سویس کۆکرابوونەوە، بە ئۆرگانە پێوەندیدارەکانی حیزبی دێموکرات گەیشتوون و بە پیی پێویستی کەڵکیان لێ وەردەگیرێ.

شیاوی ئاماژەیە کە کومیتەی حیزب لە وڵاتی سویس جارێکی دیکە، یارمەتی و هاوکاریی بۆ راسانی رۆژهەڵات کۆردبووەوەو بەڕێی کردبوو بۆ ئۆرگانەکانی حیزبی دێموکرات.

ئەم جارەش ئەو هاوکاریانە هەم پێداویستیی پێشمەرگانەیان تێدایە و هەم پێداویستیی مرۆیی، کە هەنگاوێکی جێگای رێزە.

وێڕای دەستخۆشی وماندوونەبوونی لە هاوڕێیانی حیزبی لە کومیتەی حیزب و ئەندامانی حیزب لە وڵاتی سویس، بەو هیوایەی کە هەموو ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی، پێداگرتر و بەپێزتر لە جاران بەشداربن لە راسانی رۆژهەڵاتدا.

هاوکاریەکانی