کوردستان میدیا: ئه‌ندامێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له ناوچه‌ی شنۆ به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیم کوژرا.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٥ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ئه‌ندامێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌ناوی سمایل کارگه‌ر کوڕی ره‌حمان، ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و خه‌ڵکی ناوچه‌ی شنۆ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژ و له ئاکامدا گیانی له‌ده‌ست دا.
سمایل کارگه‌ر ساڵی ١٣٦٥ی هه‌تاوی بۆته پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و به‌هۆی دڵسۆزی و لێوه‌شاوه‌ییه‌وه بوو به جێگرپه‌ل و له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا جارێک له به‌ره‌کانی شه‌ڕ بریندار بووه.
ناوبراو ساڵی ١٣٦٩ی هه‌تاوی وازی له پێشمه‌رگایه‌تی هێناوه، به‌ڵام هه‌ر وه‌کوو ئه‌ندامێکی حیزب به رێبازی حیزب و گه‌ل وه‌فادار مایه‌وه.
کاک سمایل کارگه‌ر له کاتی کۆڵبه‌ری له سنووره‌کاندا که‌وتۆ‌ته به‌ردەستڕێژی راسته‌خۆی هێزه‌کانی رێژیم و گیانی له دەست داوه.
ته‌رمی ناوبراو له گۆڕستانی شێخاڵیی گوندی نه‌ڵۆس له‌نێو ئاپۆرای خه‌ڵکدا به خاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری کاک سمایل ده‌کات و خۆی له خه‌م و په‌ژاره‌یاندا به شه‌ریک و به‌شدار ده‌زانێت.
رۆحی شاد