کوردستان میدیا: پێشمه‌رگه‌یه‌کی پێشووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ناوچه‌ی پاوه، له ته‌مه‌نی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی ١٣ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٩١ی هه‌تاوی، حه‌سه‌ن مسته‌فایی ناوسراو به حه‌سه‌ن به‌گ، پێشمه‌رگه‌ی پێشووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و که‌سایه‌تیی ناسراوی شاری پاوه، له‌ته‌مه‌نی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک حه‌سه‌ن ساڵی ١٣١٦ی هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ری شاری پاوه له دایک بووه و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیشدا هه‌تا راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران، رۆڵی به‌رچاوی له‌دژی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و رێژیمه گێڕاوه.
ناوبراو پاش رووخانی رێژیمی پاشایه‌تی، پێوه‌ندی به حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه ده‌گرێ و وه‌کوو ئه‌ندامێک، له دژی رێژیمی ئیسلامی درێژه به خه‌باتی خۆی ده‌دات.
به هێرشی رێژیمی ئیسلامی بۆسه‌ر شاری پاوه چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌کاته شانی و له هێزی شاهۆ سازمان ده‌درێت، به‌ڵام دوایی به هۆی بارودۆخی ئابووریی بنه‌ماڵه‌که‌ی، له‌سه‌ر ئیزنی حیزب ده‌گه‌ڕیته‌وه شاری پاوه و هه‌تا دوا ساته‌کانی ژیانی وه‌کوو ئه‌ندامێکی حیزبی، به رێبازی دێمۆکرات وه‌فادار مایه‌وه.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری کاک حه‌سه‌ن ده‌کات و خۆی له خه‌م و په‌ژاره‌یاندا به شه‌ریک و به‌شدار ده‌زانێت.
رۆحی شاد
٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌رەفکه‌ندی و هاوڕێیانی