کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان ڕێز لە ڕۆژی پێشمەرگە دەگرێت

15:31 - 18 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: خەڵکی شار و گوندەکانی کوردستان لە بەرەبەری نزیک بوونەوە له ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن و ڕێز لەو ڕۆژه دەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات بۆ بەرزڕاگرتنی ٢٦ی سەرماوەز ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی ڕێز لەو ڕۆژه دەگرن.

ڕۆڵه قارەمانەکانی دێموکرات لە شاری مەریوان بە بۆنەی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز لە چوارڕێیانی شەبڕەنگ، مەیدانی ئیستادیۆم و وروودی زرێبار بە بڵاوکردنەوەی وێنە و تراکتی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان ڕێزیان لەو ڕۆژه گرت.

تێکوشەرانی دێموکرات لە شاری ورمێش بۆ چەندەمین جار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژی پێشمەرگه لە شارەکی دانیشگا، شارەکی سپا، تەرزیلوو و ئیسلام ئاباد، گوندی فلکانی سەر بە ناوچەی مەڕگەور، دەوروبەری قوتابخانەی فلکان، ڕێگای نێوان فلکان – دزێی مەڕگەوەر و هەروەها ڕێگای نێوان فلکان – باوان چالاکی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو.