کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات ماڵئاویی لە ژیان کرد

21:07 - 22 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: کاک عەبدولواحید مستەفا پوور خەڵکی شاری بۆکان بە هۆی ڕووداوی هات‌وچو کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، کاک عەبدولواحید مستەفا پوور خەڵکی شاری بۆکان و پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات بە هۆی ڕووداوی هات‌وچو لە جاددەی میانداو ماڵئاویی لە ژیان کرد.

كاك عەبدولواحید ساڵی١٣٦٠ی هەتاوی دەێیتە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و دواتر بە هۆی برینداربوون لە چەندین شەڕدا دژی داگیرکەرانی کوردستان، لە بەهاری ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە سەر ئیزنی حیزبی دێموکرات دەگەڕێتەوە ناو بنەماڵەکەی و سەرقاڵی كار و كاسبی لە شاری بۆكان و شارەكانی تەوریز و شەبستەر دەبێت.

ناوبراو کەسێکی خۆشەویست و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو، تەرمی کاک عەبدولواحید لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەس و کاری ناوبراو دەكات و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت.