کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەندین حیزب و لایەنی سیاسیی كوردستانی، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتیان كرد

15:52 - 3 بەفرانبار 2716

كوردستان میدیا: رۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ٢ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، شاندێكی یەكیەتی نەتەوەیی دێموكراتی كوردستان بە سەرپەرەستیی غەفوور مەخموری سكرتێری گشتیی ئەو حیزبە سەردانی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستان ئێرانی كرد و لە لایەن شاندێك بە سەرپەرەستیی مستەفا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتەوە پێشوازییان لێ كرا.

لەو دیدارەدا هەر دوولا وێڕای باسكردن لە سەر كۆمەڵێك بابەتی پێوەندیدار بە كوردستانەوە، لە سەر پێویستیی هاوكاری و هاوئاهەنگیی زیاتر لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی هەڕەشەكانی بەردەم گەلی كورد پێداگرییان كردەوە.

لە دیدارێكی دیكە و هەر لەو ڕۆژەدا، شاندێكی هاوبەشی پارتی دێموكراتی كوردستان لە باكوور بە سەرپەرەستیی سەرتاج بۆجاك، پارتی سۆسیالیستی كوردستان بە سەرپەرەستیی وەلی هەكاری، پارتی وڵاتپارێزانی كوردستان بە سەرپەرەستیی هەڤال بۆتان و پارتی دێموكراتی كوردستانی توركیە (PDKT)بە سەرپەرەستیی محەممەدئەمین قارداش، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد و لە لایەن شاندێك بە سەرپەرەستیی مستەفا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبەوە پێشوازییان لێ كرا.

لەو دانیشتنەدا باسێكی سیاسی لە سەر بارودۆخی سیاسیی كوردستانی باكوور، توركیە و كوردستانی باشوور پێشكەش كرا. پاشان لەسەر هەلومەرجی سیاسیی كوردستانی خۆرهەڵات و كردەوە دزێوەكانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی بە نیسبەت چالاكانی كورد و خەباتكارانی خۆرهەڵات ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا. لە كوتاییدا هەر دوو لا پێداگرییان لە سەر بەردەوام بوونی پێوەندییەكانیان كردەوە.

هەر لەو ڕۆژەدا شاندێكی پێكهاتوو لە بەڕێزان عومەر عەنایەت پارلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان و سالار مەحموود پارلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پارلەمانی هەرێمی كوردستاندا و جەعفەر حامیدی كەسایەتیی سیاسیی كوردستانی خۆرهەڵات سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد و لە لایەن شاندێك بە سەرپەرەستیی مستەفا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبەوە پێشوازییان لێ كرا.

لە دانیشتنەكەدا هەلومەرجی هەرێمی كوردستان باس كرا و پاشان لە سەر بارودۆخی سیاسیی كوردستانی خۆرهەڵات و بززووتنەوەی كورد لەو بەشەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا.

چەندین