کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٧١ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە وڵاتی سۆئێد بەڕێوەدەچێت

15:02 - 16 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: بۆ ڕێز گرتن لە ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، ئێوارە ئاهەنگێک لە وڵاتی سۆئێد بەڕێوە دەچێت.

لە ڕێکەوتی ٢١/١/ ٢٠١٧ی زاینیی‌دا، کۆمیتەی وڵاتی سۆئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هاوکاریی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستان لە سۆئێد، بە مەبەستی ڕێز گرتن لە ٢ی ڕێبەندان، لە ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری بەشکۆی کوردستاندا، ئاهەنگێکی شادی بە بەشداریی هونەرمەندان قادر ئەلیاسی، تەها ئاکرەیی و کەریم گوڵانی بەڕێوە دەبەن.