• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٨ی ژوئەنی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٧ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

فەڕۆخ نیگەهدار، لە قافڵەی ئازیەتبارانی ڕەفسەنجانی بە جێ نەما

زایینی: ١٠-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٠/٢١ - ١٣:٠١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
فەڕۆخ نیگەهدار، لە قافڵەی ئازیەتبارانی ڕەفسەنجانی بە جێ نەما
كوردستان میدیا: مردنی كتوپڕی ڕەفسەنجانی، تاوانباری سەرەكیی زۆربەی جینایەتەكانی كۆماری ئیسلامی، بەشێكی زۆر لە بەناو ئۆپۆزیسیۆنەكانی ڕێژیمی لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران خستۆتە شێنگێڕی و ئازیەتباری.

لەم پێوەندییەدا فەڕۆخ نیگەهدار، چالاكی سیاسیی چەپ لە وتارێكدا لە ماڵپەڕی "زەیتوون" وێڕای پێداهەڵگوتن بە كەسایەتی و كردەوە دژەمرۆییەكانی ئەو دەسەڵاتدارە دیكتاتۆرەی ڕێژیمدا، نیگەرانیی قووڵی خۆی لە هەمبەر چارەنووسی ڕێژیم پاش مردنی ناوبراو دەربڕیوە.

لە سەرەتای ئەو ئەو نووسراوەیەدا لە ژێر ناوی "قوتابیی زیرەكی شۆڕش" هاتووە كە: "مەرگی هاشمی هەواڵێكی تاڵ بوو بۆ ئەوانەی كە لە نێو وێرانەكانی ئەم جیهانە پڕ لە ترس و تۆقینەدا، چاویان لە تەگبیر و ئەزموونەكانی خێرخوازانی ئێرانە بۆ ئەوەی كە وڵات نەكەوێتە نێو گێژاوە تازەكان".

ناوبراو لە درێژەدا وێڕای ستایشكردن لە ڕۆڵی ڕەفسەنجانی لە پاراستن و مانەوەی ڕێژیمدا، جینایەتەكانی ناوبراو دژ بە ئازادیخوازان و خەڵك بە "تەگبیر" پێناسە دەكات و خەفەقان و سەركوتەكانی ڕێژیم بە "ئاشتی و سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوە" ناو دەبات و وێڕای دەربڕینی پەرۆشی و خەمخۆریی خۆی بۆ ڕێژیم، دەڵێت: "بەڕاستی هیچ كەسێك وەك ڕەفسەنجانی لە دەربازكردنی كۆماری ئیسلامی لە كاولكارییەكانی شۆڕش و شەڕ شارەزا و خاوەن تەگبیر نەبوو... بە هۆی تەگبیری ئەو و متمانەی زۆرینەی خەڵك بە ئەو بوو كە ئێران لە پاش ئایەتوڵڵا خومەینی ڕیگای ئاشتی و ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیریی گرتە بەر".

ئەو چالاكە سیاسییە بە ناو ئۆپۆزیسیۆنە، لە درێژەدا و كاتێك كە بە خەیاڵی خۆی دەیهەوێ ڕەخنەیەك لە ڕەفسەنجانی بگرێت، دەكەوێتە داوی پێداهەڵگوتن بە ڕێژیمدا و بەشێك لە ڕێژیم بە لایەنگری خەڵك لە قەڵەم دەدات و دەڵێ: "هاشمی لە نێوەڕاستی دەیەی ٦٠ بەم لاوە بایەخێكی زۆری بە كۆنەپاریزەكانی نێو كۆماری ئیسلامی دا و بەشی خەڵك‌تەوەری نیزامی پەراوێز خست".

ناوبراو لە درێژەدا وێڕای ستایشی كارنامەی سیاسیی ئەو تاوانبارە، ئەو كارنامەیەی بە وانەیەك بۆ هەموو ئەو كەسانە لە قەڵەم دا كە: "دەیانهەوێ نەك تەنیا وەكوو قوربانییەكی سەربەرز بگەیەنە وێستگەی كۆتایی، بەڵكوو لە دەربازكردنی وڵاتیش لە گێژاوەكان ڕۆڵێكی شیاوی پێگەی خۆیان وە ئەستۆ بگرن". ناوبراو لە درێژەی شینگێڕییەكەیدا نووسیویە: "هاشمی گیانێك لەو ڕەگەزە بوو، ڕۆحێكی مەزن بوو لە ڕەگەزی ئێران و لە سەر ڕێڕەوی سەردەم".

نیگەهدار وەكوو یەكێك لە ڕێبەرانی باڵی زۆرینەی فیداییانی خەڵكی ئێران كە سەرەڕای هەڵوێستە پڕشوورەییەكانی خۆی و حیزبەكەی لە پاڵپشتیكردنی سیاسەتەكانی ڕێژیمدا، تەنانەت شاهیدی ئیعدام و كوشتوبڕی زۆرێك لە هاوحیزبییەكانی خۆی لە لایەن ڕێژیمەوە و بە بڕیاری كەسانی وەك ڕەفسەنجانی بووە، وێڕای چاوپۆشیكردن لەو هەموو خوێنە ڕژاوانە دەنووسێت: "گومانم لەوەدا نیە كە ویژدانی ئایەتوڵڵا هاشمیی ڕەفسەنجانی لە كاتی دوایین هەناسەكانیدا، ویژدانێكی نائارام و شڵەژاو نەبووە، چوونكە ئاگادار بووە كە زۆرینەی خەڵكی وڵاتەكەی كە ئەو لە ماوەی ٨٢ ساڵ تەمەنیدا هەرگیز بە تەنیای نەهێشتن، هاشمی ڕەفسەنجانی لە كۆتاییدا بە هاوڕی و یارمەتیدەری خۆیان بۆ سەركەوتن بە سەر هەورازە سەختەكاندا دەناسن".

نیگەهدار لە كۆتاییدا بۆ ئەوەی كە لە قافڵەی تۆبەكاران و بەكرێگیراوانی ڕێژیم لە دەرەوەی وڵات بە جێ نەمێنێت، دەنووسێت: "هاوڕێ و هاوزمان لە گەڵ میلیۆنان كەس لە خەڵكی وڵاتەكەم، بە بۆنەی لەدەستچوونی ئاغای هاشمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان دەكەم و هیوای سەبوورییان بۆ بە ئاوات دەخوازم".
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان
ــ سیاسەتی شەرخوازیی ڕێژیمی ئێران
ــ هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
ــ ترس لە تەرەقە
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.
  • شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
    لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.
  • هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
    ڕووداوی تاران پێچەوانەی زۆرینەی لێکدانەوەکان نەک لەجێ ڕوویدا و نە نەخوازراو بوو، نە بەو واتایە یەکلاکەرەوە کە بڵێین سێناریۆی پەتی بوو، بەڵکوو لەو ڕووەوە کە حاکمییەت ساڵانێکی زۆرە بەشێوازی داڕشتنی سیاسەتی سیستماتیک بەستێنی بۆ ڕووداوی ئەوتۆ خۆش کردووە.
  • منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران
    ئێران وڵاتێکی چەوسێنەر و گیرۆدە بە نەخۆشییە، برین لەسەر برین لە جەستەی کز و لاوازیی وەک دیکتاتۆری، شەڕ، کوشتار، هەژاری، منداڵفرۆشی و ... سەرهەڵ ئەداو هەموویان لە وڵاتێکی ژێر حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێکەوە دەژین.
  • ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش) ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش)
    کەوایە لە ئێستادا ئەوەی لە هەنگاوی یەکەمدا ستراتێژی دوو داگیرکەری کوردستان واتە کۆماری ئیسلامی و تورکیا دیاری دەکات، لاواز کردنی دەسەڵاتی سیاسی کورد لە ناوچەکەدایە ، نەک سڕینەوەی شوناسی کوردستان.
  • ترس لە تەرەقە ترس لە تەرەقە
    خامنەیی کە هەیمەنەی درۆیینەی وەمەترسی کەوت، دەستی بە فڕوفیشاڵی زۆرتر کرد و گوایە دەیانەوێ لەگەڵ تیرۆریزمدا شەڕی کۆتایی بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە تیرۆریزمی چ شیعی و چ سوننیەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پەرەی پێ دراوە.
  • خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له \ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له "باڵنده‌کانی ده‌م با"
    باڵنده‌کانی ده‌م با به زمانێکی زۆر شاعیرانه و ته‌كنیکێکی تێکه‌ڵاوی گێرانه‌وه، باسی وشکبوونی ئاره‌زەووه‌کانی پیاو له شۆره‌کاتی زیندان و مه‌نفا و ئاواره‌ییدا ده‌کا. باسی خه‌مێک که له ناخی پیاودا سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌دوای وەڵامی پرسیارێکدا د‌‌ه‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌ که: "له‌پێناوی کام تاواندا سزا دراوه ئه‌م پیاوه؟ له‌پێناوی کام تاواندا سزا ده‌درێین؟ له ئاگری کام تۆڵه‌دا ده‌سووتێن؟" (ل. ٢٩)
  • د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە
    وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ د.عەبدولحەکیم خوسرەو، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کورستان و مەترسی و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
  • هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس
    زانایان و تئۆریسییەنەکان باس لە دوو هۆی سەرەکی دەکەن کە مافی جیابوونەوە بە گرووپێک دەدات تاکوو لە وڵاتی سەرەکیی خۆیان جیا ببنەوە و وڵاتێکی دیکەی سەربەخۆ بونیاد بنێن. ئەو دوو هۆیە ئەوەندە بەهێزن کە خواستی "تەواویەتی خاکیی" وڵاتان دەتوانرێ بە خاتریان وەلابنرێت. هۆی یەکم ئەوەیە کە ئەگەر وڵاتێک ڕێگری بکا لە گرووپێکی دیاریکراو کە لە بواری نێوخۆییدا کە مافی چارەی‌خۆنووسینی هەبێ و خۆی بەڕێوە ببات.
  • شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە
    شەریف فەلاح، شاعیر، وەرگێڕ و چالاکوانی فەرهەنگی، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە چەمشاری سنە لەدایک بووە.
  • تاوتوێ کردنی پرسی \ تاوتوێ کردنی پرسی "بەشداریی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردن"دا
    ئێمە لە هەڵبژاردنی ئێراندا لەگەڵ دیاردەیەک بەرەوڕووین بەناوی "هەڵسووڕی قەدەغەکراو"، چالاکێک یان بکەرێک کە دەتوانێ کارتێکەریی لەسەر ئاراستەی هەڵبژاردنەکان بێ، بەڵام چالاکییەکانی لە ڕێگای جۆراوجۆری یاسایی و نایاسایی قەدەغە و سنووردار کراوە.
  • ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک
    باوکی سەهیونیزم و دەوڵەتی یەهوود، تێئۆدۆر هێرتسێل بوو کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی ڤییەن بووە و وەکو ڕۆژنامەوان کاری دەکرد. سەرچاوەی دروستبوونی ئەو بیرۆکەیە کە دەبێ دەوڵەتی یەهوود بۆ یەهوودییەکانی دونیا دروست بکات، لە نێوئاخنی بەڕێوەچوونی دادگای ئەفسەرێکی یەهوودی-فەڕانسەیی لە ساڵى ١٩٨٤کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانەکان دادگایی دەکرا دروست بوو.