کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرز ڕاگرتنی یادی کۆماری کوردستان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە

15:56 - 25 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، سەمبولی ئیرادەی سیاسی و سەربەخۆیی گەلی کورد لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە بەرز ڕادەگیرێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار بە بۆنەی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بە دەستی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.

لە گوندەکانی زەنگیاوێ، دربکە، شنۆزەنگ، کێلێ و بەلەبان و هەروەها لە تێرمیناڵی نەغەدە ـ پیرانشار، قوتابخانەی شەوانە ڕۆژی، گردکشانە، پارکی تێرمیناڵی شەهرەک، کووچەی وەلفەجری ٢، مزگەوتەکانی حاجی شەفیع، بە ناو پایگای موقاومەت، تراکت و وێنەی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان بڵاو کراوەتەوە.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری بۆکان، ڕێكەوتی٢٣ و ٢٤ی بەفرانبار به بۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە بە بڵاوكردنەوەی تراكت و سیدی و پی‌دی‌ئێفی گۆڤاری تیشک لەم شوینانە چالاكیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.

مزگەوتی عەبدولڕەحمان سالمی، سایپا یەدەكی ٢، پاساژی قەڵای سەردار، مزگەوتی جامیعە، پاساژی حەمامی كۆن، شەقامی ئەسڵی لە فەلەكەی ئەسكەندەری تا فەلەكەی فەرمانداری و هەروەها كۆلانەكانی گەڕەكی باغی قازی، زانكۆكانی ئازاد، پەیام نوور و عیلمی كاربۆردی.