• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠١ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

لە ئاڵمان ڕێز لە شەهیدان ڕەسووڵ محەممەد زادە و دوکتور چروکایە گیرا

زایینی: ٢٤-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/٠٥ - ١٦:٤٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
لە ئاڵمان ڕێز لە شەهیدان ڕەسووڵ محەممەد زادە و دوکتور چروکایە گیرا
کوردستان میدیا: یادی شەهیدان دوکتور سولەیمان چروکایە و ڕەسووڵ محەممەد زادە لە وڵاتی ئاڵمان بەرز ڕاگیرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە شاری دویسبۆرگی وڵاتی ئاڵمان ،ڕێورەسمێکی بە شکۆ بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی سەربەرزی گەلەکەمان شەهید دوکتور سلێمان چروکایە ناسراو بە دوکتور سەعید و شەهید ڕەسووڵ محەممەد زادە کادری لێوەشاوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە شەڕی پارێزگاری کوردستان لە دژی ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش گیانی پاکیان بەخت کرد، بەڕێوە چوو.

ئەو ڕێورەسمە بە بەشداری بنەماڵەی شەهید د.سلێمان و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی هەرچوار بەشی کوردستان، کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئاڵمان و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.

لە بەشێکی ڕێورەسمەکەدا شەهریار نەقشبەندی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئاڵمان لە سەر هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تایبەت بە شەهید دوکتور چروکایە، ژیان و تێکۆشانی شەهید ڕەسووڵ محەممەد زادە کادری لێوەشاوەی حیزبی دێموکرات و ڕۆڵی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست قسەی کرد.

نەقشبەندی لە قسەکانیدا وتی:" حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک حیزبێکی سەردەم و نەتەوەیی هەمیشە پشتیوانی لە خەباتی ڕەوای هەموو بەشەکانی کوردستان کردووە و ئەوەندەی لە دەستی هاتبێ لە یارمەتیدانیان درێغی نەکردووە، بە چاوی ڕێزەوە لە شەهیدانی سەربەرزی هەموو بەشەکانی کوردستانی ڕوانیوە و هەربەو پێیەش شەهید دوکتور سلێمان بە شەهیدی حیزبی دێموکرات دەزانێ و رێز لە خەبات و فیداکاری دەگرێ و لە دەستدانی بە خەسارێکی قورس بۆ گەلی کورد و بە تایبەت گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەزانێ و خۆی بە هاوخەمی بنەماڵە و هاوڕێیانی و بە گشتی گەلی کورد دەزانێ."

شەهریار نەقشبەندی لە درێژەی قسەکانیدا لە سەر ڕاسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕۆڵی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی و دوژمنکاری ئەو ڕێژیمە تێرۆریستیە لەگەڵ گەلی کورد، گوتی:" گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان دژ بە داگیرکەران و حکوومەتە دیکتاتۆرەکان لە خەبات و تێکۆشاندا بووە، یەکێک لەو داگیرکەرانەش کۆماری ئیسلامیی ئێرانە. کۆماری تێرۆریستیی ئیسلامی لە بەرچاوترین دوژمنانی کوردە و هەموو هێز و توانای خۆی بۆ دژایەتیکردنی گەلی کورد تەرخان کردووە.

لە ڕاستیدا کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی هەموو جیهان و تا ئەو ڕێژیمەش لە سەر کار بێ، جیهان ئارامی بە خۆیەوە نابینێ؛ هەر بۆیە حیزبی دێموکرات لە وەرزێکی نوێی خەبات کە بە "ڕاسان" ناوی دەر کردووە لەسەر بنەمای نەمانی ئەو ڕێژیمە و چێ کردنی حکوومەتێکی فێدڕاڵ و دێموکرات لە ئێران دا، خەباتی شاخ و شاری لێک گرێداوە کە ئەو خەباتەش پێویستی بە پشتیوانی و یارمەتیدانی هەموو لایەک هەیە".

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: