کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ناسراوی شاری خۆی کۆچی دوایی کرد

16:25 - 15 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: حاجی عەلی زەمانی کەسایەتییەکی ناسراوی شاری خۆی ماڵئاویی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، حاجی عەلی زەمانی کوڕی بەهلوول، خەڵکی گوندی هێندوانی سەر بە شاری خۆی، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

حاجی عەلی زەمانی یەکێک لە فەرماندە قارەمانەکانی هێزی بەرگریی میللی بووە و لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا چاوی بە ژیان پشکوتووە.

ناوبراو چەندین جار لە لایەن ڕێژیمی خوێنڕێژی ئێڕانەوە دەستبەسەر و لە زیندانەکانی ڕێژیمدا ئەشکەنجە دراوە، و هەروەها بۆ ماوەی ٥ ساڵ بۆ شاری میانەی سەر بە پارێزگای تەورێز، دوور خراوەتەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.