کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەێکی حیزبی دێموکرات لە ساڵوەگەڕی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵەدا بەشداریی کرد

16:30 - 19 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: هەیئەێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ستۆکهۆڵم، بەشداریی لە ساڵوەگەڕی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵەدا کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی سەلاح ئارامش بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سوئید، لە سەر بانگهێشتنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەشدارییان لە ٣٨ـەمین ساڵوەگەڕی ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵەدا کرد.

لەو ڕێورەسمەدا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سوئێد لە لایەن سەلاح ئارامش بەرپرسی بەشی تەشکیلاتی کۆمیتەی حیزب لەو وڵاتە، خوێندرایەوە.

لەو پەیامەدا وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی کۆمەڵە، داوای هاوکاری و یەکیەتیی زیاتری هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا، کە بۆ ئەگەری هەر ئاڵۆگۆڕێک خۆیان ئامادە بکەن و بە یەکیەتی و یەکبوون دەتوانین دەور و ڕۆڵی کاریگەرترمان هەبێت دژی داگیرکەرانی کوردستان.

لە بەشێکی ئەو پەیامەدا، پەیامی ڕاسانی حیزبی دێموکرات و هاوکاریی لایەنەکان و بە تایبەت کۆمەڵە بۆ پەرەسەندنی زیاتری ئەو خەباتە بۆ چارەسەرکردنی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلەکەمان، و دژی داگیرکاری و دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی لێ کرا.