• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

زایینی: ١١-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/٢٣ - ١٨:١٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: دایه "زێڕین ڕەسووڵپوور" دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەردەشت ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، دایە "زێڕین ڕەسووڵپوور" لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دایە زێڕین، کچی "محەممەد" خەڵکی گوندی "مامکاوێ"ـی سەردەشت، کەسێکی دڵسۆز و خۆشەویست بوو.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا لە گوندی "ساوانێ" به خاک سپێردرا.

ناوبراو دایکی شەهید مەلا "خدر ڕەسووڵپوور" بوو کە ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە گوندی "مامکاوێ" لەدایک بووە. شەهید مەلا خدر کادری دەرەجە ٣ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. ئەو شەهیدە سەربەرزە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ١٣٨١ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری دایە زێڕین دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا