• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

مستەفا هیجری پەیامێکی بۆ کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی مۆسکۆ بەڕێ کرد

زایینی: ١٥-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٨:١٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
مستەفا هیجری پەیامێکی بۆ کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی مۆسکۆ بەڕێ کرد
کوردستان میدیا: مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی مۆسکۆوە پەیامێکی ئاراستە کرد.

دەقی پەیامەکە:

هاوڕێیانی بەڕێزی ئامادەکاری کۆنفڕانس
وێڕای سڵاو و پیرۆزباییەکی گەرم


لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە خەبات و تێکۆشانی ئێوە ئامادەکارانی کۆنفڕانس بەرز دەنرخێنین و وێڕای سوپاسی بانگهێشت کردنتان، هیوای سەرکەوتنتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

بە لەبەرچاوگرتنی دۆخ و هەلومەرجی هەستیاری ناوچەکە و خێرایی گۆڕانکارییە سیاسییەکان و ڕۆڵ و کاریگەرییان لە سەر چارەنووس و قەدەری گەلی کورددا، پێویستی خەبات و تێکۆشانی هەر لایەنێکی خەباتگێڕی کوردستانە کە وەک زەروورەتێک لە ئاست بەرپرسایەتی نەتەوەیی و سیاسی‌دا پتر لە هەرکاتێک لە پێناو یەکڕیزی و هاوکاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان تێبکۆشن و بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی و ڕزگاریی گەلی کوردستان بە ئامانج بگرن.

ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەو ململانێ، دژایەتی و گۆڕانکارییانەی کە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بە تایبەتی لە وڵاتانی کوردنشین‌دا هەیە، دەتوانێ بۆ گەلی کورد هەم دەرفەت بێ، و هەم هەڕەشە و مەترسیدار بێ، بۆیە ئەگەر پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بتوانن ئەو دووبەرەکی و ململانێیەی نێوان هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بقۆزنەوە و بیکەنە دەرفەت، بەر لە هەر شتێک پێویستە پرەنسیپی رێزگرتن و قەبووڵ کردنی یەکتر بە ئەساس بگیردرێت تاکوو هەر پارت و لایەنێک بە دوور لە لۆژیکی ئینکارکردن، تاکڕەوی، دژایەتی و دەستێوەردان لە کاروباری یەکتردا، بتوانن پێکەوە بە گوتارێکی نەتەوەیی و دێموکراتیک پێشەنگایەتی تەڤگەری ڕزگاریخوازیی کورد بۆ وەدەستهێنانی ئامانجە نەتەوەییەکانی بکەن.

ئێمە وەکوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە سەر فەلسەفە و بنەمای کۆماری کوردستان، لەو بڕوایەداین کە کورد یەک نەتەوە و کوردستانیش یەک وڵاتە، بەڵام بەداخەوە بە هۆی داگیرکەریی نەیاران و ئاسمیلاسیۆن و هەوڵی لەنێوبردنی سەدان ساڵەی کورد، ئەمڕۆکە هەر پارچەیەک لە وڵاتی ئێمە، خۆی لە تایبەتمەندیی جیاوازی سیاسی، کولتوری و ...هتددا دەبێنێت، بۆیە پێویستە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستیە، هەر حیزب و لایەنێکی وڵاتپارێزی کوردستان لە هەر پارچەیەک‌دا، سەرەڕای هەر ڕوانگە و ئیدئۆلۆژییەکی سیاسی، وەکوو پرەنسیپ ڕەچاوی دەستێوەرنەدان لە کاروباری پارچەکانی دیکەی کوردستان‌دا بکەن و لە سەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی، پێکەوە هاوکار و یارمەتیدەر بن.

بۆیە لە دۆخی ئەمڕۆییدا، بەر لە هەر شتێک پێویستیمان بە دروستکردنی زەمینە و ژینگەیەکی تەندروست و دێموکراتیک لە نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان‌دا هەیە، تاکوو بتوانین لە لایەکەوە یەکیەتی نەتەوەیی مسۆگەر بکەین و لە لایەکی تریشەوە بەو میکانیزمەوە دەتوانین سەرکەوتنی هەر پارچەیەک لە کوردستان بکەینە دەرفەت و فاکتەری یارمەتیدەر بۆ بەرەوپێشبردنی خەباتی ڕزگاریخوازی لە پارچەکانی دیکەی کوردستاندا.

لە ڕوانگەی ئێمەوە، لە هەلومەرجی هەنووکەییدا، بوونی پێوەندی تاکتیکیی هەر لایەنێکی خەباتگێڕی کوردستان بە دەوڵەتانی داگیرکەرەوە تا ئەوجێگایە ڕێی پێدراوە، کە لەسەر حیسابی دژایەتی و زەرەر گەیاندن بە بزووتنەوەی ئەو پارچەیە لە کوردستان تەواو نەبێت، بەڵام کاتێک ئەو پێوەندییانە ببنە هۆی زەرەر پێگەیاندن و بەتاڵکردنی ستراتێژ و خەباتی ئەو بەشە لە ناوەرۆک و جەوهەری ناسنامە نەتەویی و دێموکراتیکەکەی، ئەوکات نەتەنیا خزمەت بە گەلی کورد نەکراوە، بەڵکوو یەکڕیزیی نەتەوەییش تێکدراوە و لە هەموو کەس زیاتر دوژمن و نەیارانی کورد لەو کارە کەڵک وەردەگرن.

ئێمە لەو بڕوایەداین کە بە درێژایی مێژوو، گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان‌دا هیچ کات بە قەدەر ئێستا وشیار نەبووەتەوە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەییش بە قەدەر ئێستا پێش نەکەوتووە، و لە هەمانکاتدا دەرفەتە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکانیش بە قەدەر ئێستا لە قازانجی کورددا نەبوون، کەواتە ئەگەر ئێمە بە لێزانانە و کارامەییەوە هەنگاو بنێین، دەبینین کە ڕۆژ ڕۆژی کوردەکانە و سەرکەوتنیش نزیکتر بووەتەوە.

بژی کورد، سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری
١٤ی فێوریەی ٢٠١٧ی زایینی


بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شەرەفکەندی و ڕاسان
ــ دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
ــ مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
ــ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.
  • شەرەفکەندی و ڕاسان شەرەفکەندی و ڕاسان
    ڕاسان هەڵقووڵاوی بیر و ڕێبازی قاسملوو و شەرەفکەندییە. ئەمساڵ کە یادی دوکتۆر شەرەفکەندی دەکەینەوە، لە جێگای خۆیدایە بە خوێندنەوەی دەقەکانی سەردەمی شاخ لە کتێبی "‌هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی سادق شەرەفکەندی (١٣٦٨-١٣٦٢)" بنەما فکری و سیاسییەکانی ڕاسان بخەینە ڕوو.
  • مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
    بەختەوەرین لە دەرفەتێکی مێژوویی، لە خەباتی سەد ساڵەی کورد لە هەموو بەشەکاندا، جارێکی دیکە دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ بەشێک لە کوردستان، دانیشتوانی باشوور کە دەتوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنگ بدەن بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆیان.
  • دەقی قسەکانی \ دەقی قسەکانی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی
    ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەڕێگای دەوڵەتی ئەوکاتەی ئاڵمان و تەنانەت هەڕەشەکردن لە قازی دادگا هەموو هەوڵی خۆیدا کە لانیکەم ڕێژیم بە تاوانبار نەزانرێت، بەڵام قازییەکانی دادگا بە هیچ جۆرێک نەچوونە ژێرباری هەڕەشەکان و زۆر بەجورئەتەوە، دوای چوارساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، حوکمی دادگایان ڕاگەیاند، حوکمێک کە نە کۆماری ئیسلامی و نە دنیا چاوەڕوانی نەدەکرد.
  • دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
    بەواتایەکی تر گەر نەتزانی هەنگاوەکانت چەندە گرینگن، بە رووخساری دوژمنانتدا بزانە کە چەندەی لێ نیگەرانن!
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".