کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری بانه کۆچی دوایی کرد

16:42 - 21 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: میرزا محەممەد خاکی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بانه کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، میرزا محەممەد خاکی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

میرزا محەممەد خاکی ئه‌ندامی حیزبی دێموکرات بوو و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ ئه‌ندامی کۆمیته شارستانی بانه و بەرپرسی بەشی قەزایی بووە و له دەورانی ڕێژیمی پاشایەتیشدا یەکێک له ئەندامه چالاکەکانی حیزبی دێموکرات بووە.

میرزا محەممەد خاکی له ڕەوتی ساڵەکانی ۴۶و۴۷دا یەکێک لەو دەیان کەسانه بووە که له بانه گیران، بەڵام نەیانتوانی هیچ نهێنییەکی حیزبی پێ ئاشکرا بکەن.

ناوبراو به هۆی تەمەن و ناجێگیر بوونی دۆخی تەندروستی، له سەر ئیزنی حیزبی دێموکرات گڕایەوە زێدەکەی و تا دواکاتی ژیانی وه‌فادار به ڕێبازه‌کەی مایەوه.

میرزا محەممەد کەسایەتییەکی ناوداری شارستانی بانه و خوشه‌ویست و جێگای ڕێزی تایبەت بوو و تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.